دڵشاد گەرمیانی: لەگەڵ گۆڕینی ناوی كۆمەڵدا نەبووم و یەكبوونی حزبە ئیسلامییەكان دوورە

:: PM:07:00:25/02/2021 ‌

دڵشاد گەرمیانی، سەركردیەكی كۆمەڵ، كە لە كۆنگرەی چوارەمدا ناوی بۆ (كۆمەڵی دادگەریی كوردستان) گۆڕا، پێی وایە یەكبوونی حزبە ئیسلامییەكان ئەگەرێكی دوورە، چونكە جیاوازیی بۆچوونی یەك قبووڵ ناكەن، ئەو بۆچوونی خۆی لەبارەی كۆنگرەی حزبەكەی دەخاتەروو.
 
لەبارەی گۆڕینی ناوی كۆمەڵ، دڵشاد گەرمیانی گوتی، وەك بۆچوونی خۆمان لەگەڵ گۆڕینی ناوی كۆمەڵی ئیسلامی بۆ دادگەر نەبووین، لەگەڵ ئەوەشدا ناو نەبێتە كێشە، زیاتر پێشنیازی مامۆستا عەلی باپیر بووە، بۆیە ئەو قسە لەسەر بابەتەكە بكات باشترە، چونكە كێشەیەكی وا نییە ببێتە سەرئێشە.
لەبارەی هێنانی هەڵگرانی ئاینەكانی تر بۆ ناو كۆمەڵ قسە نەكراوە
سەبارەت بە ئەگەری هاتنی خەڵكی مەسیحی و جو و لە ئاینەكانی تر بۆ ناو ریزەكانی كۆمەڵەوە گەرمیانی روونی كردەوە، لەبارەی هێنانی هەڵگرانی ئاینەكانی تر قسە لەبارەوە نەكراوە، بەڵام مەبدەئی بنەڕەتی ئێمە ئاین و جێبەجێگردنی شەرع و بەرنامەی قورئانە.

لەبارەی بەشداری ژنی سفوور لە کۆمەڵی دادگەری روونی كردەوە، هەرشتێك شەرع قوفلی كردبێت، بەهیچ كلیلێك ناكرێتەوە، قورئانی خوای گەورە و فەرموودەكانی پێغەمبەر (د خ)، هەر ئەوە پێڕەو دەكەین و هەركەس پابەند نەبێت گوناحبارە. 

لەبارەی وازهێنانی بەشێك لە ئەندامانی كۆمەڵ لەسەر گۆڕینی ناوی حزبەكە، گەرمیانی ئاماژەی كرد، وازهێنان لەسە بنەمای بەرچاوروونی نەبوون وازدەهێنێت، باش وایە ماوەیەك ددان بەخۆیاندا بگرن، چونكە خەلافەت نییە كە لێی دەرچی، بەڵام چاوەڕوانی ئاكامی گونجاو راستت دەداتێ.

سەبارەت بە لێكنزیكبوونەوەی حزبە ئیسلامییەكانەوە گوتی، یەكبوونی حزبە ئیسلامییەكان بەدوور دەزانم، چونكە تا نەگەنە ئەوەی یەكگرتن ئەركیكی شەرعی و ئاینییە نابێت، بەڵام ئەگەر بەشێوەی سیاسی لێی بڕوانن، ئەوە ناگەنە رێككەوتن و جیاوازی بۆچوونی یەك قبووڵ ناكەن.

گەرمیان/ سەبری هۆرێنی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل