یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول داهاتووی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی یاریزانی یانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
كلۆپ له لێدوانه‌كانی بۆ رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی ئاشكرای كرد، سه‌ڵاح ناچێته هیچ یانه‌یه‌ك.
له‌م باره‌یه‌وه گوتی: " ده‌ستبه‌ردارنه‌بوون له سه‌ڵاح زۆر گرنگه، بۆ تیپه‌كه و بۆ ئه‌وه‌شی كه هه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بمێنێته‌وه".
گوتیشی: "زۆر كات پێویست ناكات به شانوباڵی یاریزانه‌كانی تیپه‌كه‌مدا هه‌ڵبده‌م، به‌ڵام من هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌م كاره بكه‌م".
راهێنه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه گوتی: "ژماره‌كانی سه‌ڵاح له باره‌ی خۆیه‌وه ده‌دوێن، ئه‌و ته‌نیا گۆڵكار نییه، به‌ڵكو له رووی زیره‌كیی یارییكردنه‌وه زۆر پێشكه‌وتووه، ئه‌و یاریزانێكی زۆر گرنگه بۆ ئێمه، هیوادارم ئه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌م ئاسته بمێنێته‌وه".
به‌م دواییه ده‌نگۆی زۆر له باره‌ی رۆیشتنی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری له لیڤه‌رپوول هه‌یه و باس له‌وه ده‌كرێت ده‌چێته یه‌كێك له یانه‌كانی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا و بایرن میونشن.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئێسته گۆڵكاری خولی ئینگلته‌رایه به 17 گۆڵ.