ماڵپه‌ڕی میدیاپارتی فڕه‌نسی به‌دواداچوونێكی له‌باره‌ی ئه‌و 55 ملیار دۆلاره بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پاش ڕووخاندنی سه‌دام له عێراقی خه‌رج كرد، به ناوی پرۆژه‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه و چه‌ندان نهێنی له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی و دزینی ئه‌و پاره زۆره بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له
به‌دواداچوونه‌كه هاتووه، كه له دوای 2003 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و جێگیركردنی سیسته‌می سیاسی و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به ملیاران دۆلاری گه‌یانده عێراق، به‌ڵام هه‌م كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكی و هه‌م سیاسییه‌كانی عێراق به قووڵی گه‌نده‌ڵییان ئه‌نجام دا و به‌شێكی كه‌می ئه‌و پاره‌یه شوێنی خۆی گرت، هه‌ر ئه‌مه‌یش هۆكاربوو كه عێراق به‌م دۆخه‌ی ئێسته بگات و كولتووری گه‌نده‌ڵی و دزینی پاره‌ی پرۆژه‌كان بوو به دیارده‌یه‌كی باو و به‌رده‌وامی هه‌یه.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ عێراق كاری كردووه به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه دوای گه‌یشتنی پاره‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، ئه‌ركی ئێمه بریتی بوو له گواستنه‌وه‌ی بۆ بانكی ناوه‌ندی عێراق، ئه‌و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له ماوه‌ی 2003 تا 2008 بڕی 40 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له سندووقی گه‌شه‌پێدانی عێراق گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ به‌غدا.
ئه‌و كه‌سه كه ئه‌مه‌ریكییه و بۆ پاراستنی ژیانی ناوی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كات، كه ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نه‌بوو و پلانی بۆ دوای ڕووخانی به‌عس نه‌بوو، له كاتێكدا وه‌زاره‌ت و بانك و دامه‌زراوه‌كان بێ پاسه‌وان مابوونه‌وه، كاتێك ئه‌مه‌ریكییه‌كان چوونه ناو به‌غداوه، هاوكات به فڕۆكه‌ی جه‌نگی سندووقی گه‌وره‌ی پڕ له پاره ده‌گوێزرایه‌وه بۆ عێراق، بیر له‌وه نه‌كرابووه‌وه كه دامه‌زراوه‌كان بپارێزرێن، به تایبه‌ت بانكه‌كان.
گرێبه‌ستی وه‌همی و دزینی پاره به سه‌دان ملیۆن له سه‌رده‌می برێمه‌ره‌وه ده‌ستی پێكرد
دوای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی عێراقیش له‌لایه‌ن پۆل برێمه‌ره‌وه، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپا و دامه‌زراوه ته‌ناهییه‌كانی حكوومه‌تی پێشوو، بووه هۆی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی عێراقییه‌كان له دژی ئه‌مه‌ریكا، چونكه به‌وهۆیه‌وه هه‌زاران هاووڵاتی بێ مووچه و كار و داهات مانه‌وه، ئه‌مه‌یش وایكرد كه بیر له تۆڵه بكه‌نه‌وه و له دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكه‌ونه جه‌نگه‌وه.
له‌وكاته‌دا برێمه‌ر داوای پاره‌ی له واشنتن كرد و له‌و بڕوایه‌دابوو كه به پاره دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت، بۆیه 12 تا 16 ملیار دۆلار به كاش گه‌یه‌نرایه عێراق و پێنج ملیاری تریش به حه‌واله‌ی ئه‌لیكترۆنی ڕه‌وانه كرا، ئه‌مانه‌یش سه‌رجه‌می له پاره‌ی سندووقی گه‌شه‌پێدانی عێراقبوون، كه له به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رانبه‌ر به خۆراك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سڕكرا بوو و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو.
ماتیۆ سه‌ربازێكی هێزی پیاده‌ی ئه‌مه‌ریكایه و به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه هاتووه‌ته عێراق بۆ له‌ناوبردنی دوژمنی وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام كاتێك بینیوویه‌تی كه كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا له ژێر پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق خه‌ریكی جه‌نگێكی ترن له‌سه‌ر پاره، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق به ته‌واوی بێهیوا بووه.
به‌وهۆیه‌وه ماتیۆ وازی له سه‌ربازی هێناوه و ویستوویه‌تی بگه‌ڕێته‌وه عێراق، به‌ڵام تووشی سه‌رسڕمان بووه، كه به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی پرۆژه‌كانی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پێ به‌خشراوه و له سه‌ربازێك كه ئه‌ركی له بیابانه‌كان بوو، بۆ كه‌سێك گۆڕا كه ڕاسته‌وخۆ 50 ملیۆن دۆلاری له ژێر ده‌ست بووه و 136 پرۆژه‌ی به‌ڕێوه بردووه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌دواداچوونێك له كاره‌كانی بكرێت و هیچ باجێك له كاره‌كه‌ی به ئه‌مه‌ریكا بدات.
وه‌ك ماتیۆ ده‌ڵێ، پرۆسه‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له بنه‌ڕه‌تدا بریتی بوو له گه‌نده‌ڵی، گرێبه‌ستی وه‌همی و نه‌خستنه نێو مه‌زاد و كێبه‌ركێی پرۆژه‌كان له‌وكاته‌وه سه‌رچاوه‌یان گرت، جیا له‌وه‌یش گرێبه‌ست له‌سه‌ر بڕێك پاره ده‌كرێت، دواتر كۆمپانیاكان داوای پاره‌ی زیاتریان ده‌كرد، به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ناهی و پێویستیان به پاسه‌وان و كۆمپانیاكانی ته‌ناهی، له‌و مامه‌ڵه و ئاڵۆزییه‌دا به ملیاران دۆلار به‌هه‌ده‌ر درا.
له سه‌رده‌می مالیكیش دۆخه‌كه به ته‌واوی په‌ره‌ی سه‌ند، كیسی پڕ له پاره به‌سه‌ر به‌ڵێنده‌ر و كۆمپانیاكانی نزیك له به‌رپرسانی عێراق له به‌غدا دابه‌ش ده‌كران، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرۆژه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه جێبه‌جێ بكه‌ن.
كوڕه‌كه‌ی نوری مالیكی 1.6 ملیار دۆلاری برده لبنان و ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد و مالیكی په‌رده‌پۆشی كرد
واشنتن 55 ملیاری ڕه‌وانه‌ی عێراق كرده‌وه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ده‌یان ملیار دۆلار له‌و پاره‌یه به په‌له بردرانه ده‌ره‌وه‌ی عێراق و له له‌نده‌ن ڤێلا و كۆشكی بۆ به‌رپرسانی به‌غدا پێ كڕدرا و له وڵاتانی دراوسێ شاردرانه‌وه و دواتر سپی كرانه‌وه.
ستیوارت بوین كه وه‌ك لێكۆڵه‌ر له چۆنیه‌تی خه‌رجی كردنی ئه‌و پاره‌یه له ئه‌مه‌ریكا دیارییكرا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له دوا ساڵه‌كانی حكوومه‌تی مالیكی زانیاریمان پێگه‌یشت كه نزیكه‌ی 1.6 ملیار دۆلاری عێراق و بایی 400 هه‌زار دۆلار زێڕ له ده‌وروبه‌ری شارێكی لبنان شاردراونه‌ته‌وه، كاتێك خۆم چووم بۆ لێكۆڵینه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسانی واشنتن له پشت ئه‌و كاره‌وه نییه.
زیاتر ده‌ڵێ، دواتر پێوه‌ندیم به نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق كرد و بابه‌ته‌كه‌م له‌گه‌ڵ باس كرد، تا حكوومه‌تی به‌غدا كار بكات بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره زۆره، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێك نه‌نرا و پاشان بۆمان ڕوون بووه‌وه كه پاره‌كه هی ئه‌حمه‌د مالیكی كوڕی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه و به په‌له پاش ئه‌وه‌ی به مالیكیمان ڕاگه‌یاند، پاره‌كه بۆ شوێنێكی تری نادیار گوێزرایه‌وه.