پۆمپیۆ: بە یەك مەرج كاندیدی 2024ی سەرۆكایەتی ئەمەریكا دەبم

:: PM:03:05:04/03/2021 ‌
كەناڵی "ڤۆكس نیوز" دیمانەیەكی لەگەڵ مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی پێشتری ئەمەریكا ئەنجام داوە، لە وەڵامی پرسیارێك لەبارەی كاندیدبوونی بۆ سەرۆكایەتیی ئەمەریكا لە هەڵبژاردنی 2024، ئەو خۆی بە شیاو دەزانێ، بەڵام بۆ ئەوەیان یەك مەرجی هەیە.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ پێنجشەم چواری ئادار بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی ئەو دیمانەیەی كەناڵەكە لەگەڵ پۆمپیۆ ئەنجامی داوە، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی لەبارەی كاندیدبوونی بۆ سەرۆكایەتیی ئەمەریكا لە هەڵبژاردنی 2024، گوتوویەتی، بێگومان، بەڵام یەك مەرجم هەیە، ئەویش ئەگەر دۆناڵد ترەمپ خۆی كاندید نەكات.  

لەبارەی ئەو پرسیارەوە پۆمپیۆ زیاتر گوتوویەتی، من ئەمەریكام خۆش دەوێ و لە پێناویدا هەمیشە ئامادەی شەڕ بووم، بۆ سەرۆكایەتیی ئەمەریكا لە هەڵبژاردنی 2024، بێگومان پلانی خۆم هەیە و جێبەجێی دەكەم، بە مەرجێك سەرۆكی پێشتری ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ خۆی كاندید نەكات.

ئاماژەی بەوە دا كە ئەمەریكای خۆش دەوێ و ئامادەی هەموو قوربانییەكە لە پێناویدا، گوتوویەتی، ئێمە بەشێك بووین لە بزووتنەوەی پارێزگاران بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ، بۆیە خۆم بە شیاو دەزانم بۆ ئەو پۆستە.

پێگەكە ئاماژەی بە لێدوانێكی سیناتۆری كۆماری میت رۆمنی داوە كە گوتوویەتی، ئەگەر هەیە حزبی كۆماری بۆ هەڵبژاردنی 2024، دووبارە دۆناڵد ترەمپ كاندید بكاتەوە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د