گۆڤاری
نیولاینزی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی د.كامه‌ران بوخاری نووسه‌ر و توێژه‌ر له كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوان توركیا و ئێران بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، تاران و ئه‌نكه‌ره خه‌ریكی زیندووكردنه‌وه‌ی ڕابردوو و گێڕانه‌وه‌ی شكۆی چه‌ند سه‌ده‌ی پێشوون، به دڵنیاییه‌وه به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌یش له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاته‌وه، وا ده‌كات كه ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یان زیاتر و زۆرتر ببێت.
عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان به درێژایی مێژوو شه‌ڕ و ململانێ‌یان له‌سه‌ر خاكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بووه و له‌و پێناوه‌یشدا ده‌یان شه‌ڕی خوێناوی و ترسناك و گه‌وره له نێوان هه‌ردوولا ڕوویداوه، ئێسته‌یش هه‌ردوولا خه‌ون به گێڕانه‌وه‌ی سنووره‌كانی پێشوویان ده‌بینن و هه‌وڵ و كۆششی بۆ ده‌ده‌ن. هه‌ریه‌كه‌یشیان به‌هه‌مان ئاوازی پێشوو مه‌زه‌وی سوننه و شیعه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارده‌هێنن، بۆ كێشكردنی گه‌لانی ناوچه‌كه به ناوی ئاین و به‌رگریكردن له ئیسلامه‌وه ده‌یانخه‌نه ناو جه‌نگ و خوێن و ماڵوێرانییه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه تا ئێسته به‌هێزن و ئه‌نكه‌ره و تاران ناتوانن به ئاسانی هه‌نگاوی خێرا بهاوێژن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له عێراق و سووریا ده‌گوزه‌رێ به ته‌واوی ململانێكانی هه‌ردوو وڵاتی زه‌ق كردووه‌ته‌وه و هه‌مووان هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن.
له چه‌ند ساڵی ڕابردوو هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته بانگه‌شه‌ی به‌هێزكردن و پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كانیان له نێوان هه‌ردوولا ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مانه سه‌رجه‌میان ڕووكه‌شبوون و له ژێره‌وه ململانێیه‌كی قووڵ له نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ناوچه‌كه و سه‌پاندنی هه‌ژموون به‌سه‌ر عێراق و سووریا به گشتی بوونی هه‌یه، كه ئێسته ئه‌و دوو وڵاته به ته‌واوی لێكهه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌تێكی به‌هێز و سوپایه‌كی چالاك و نیشتمانیان نییه كه به ڕووی داگیركاری و هێرشه‌كانی هه‌ردوولا بوه‌ستنه‌وه.
له ترسی وڵاتانی زلهێز نه‌بێ، ده‌مێك بوو له‌سه‌ر وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نكه‌ره و تاران ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بوونه‌وه
تاران به ده‌ستوه‌ردانی له عێراق و سووریا ده‌یه‌وێ به ته‌واوی ڕێ له په‌لهاوێشتنی توركیا بگرێ بۆ شووڕبوونه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی و كه‌نداو و سه‌پاندنی هه‌ژموون به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه، له به‌رانبه‌ریشدا توركیا لاوازی دیمه‌شق و به‌غدای قۆستووه‌ته‌وه و به ناوی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سنووره‌كانی باشوور وڵاته‌كه و هه‌روه‌ها په‌كه‌كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوو ناوچه‌كانی باكوری ڕۆژئاوای سووریای به پشتیوانیكردن له هاوپه‌یمانه توندڕۆكانی به ته‌واوی داگیركرد و له دژی ئێران و به‌شار ئه‌سه‌دی شیعه وه‌ستایه‌وه كه فه‌رمانڕه‌وایی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد و له 2011 له په‌راوێزی به‌هاری عه‌ره‌بی، شۆڕش و ناڕه‌زایی له دژی سیسته‌می به‌عسی سووریا به‌رپا كرا، كه تا ئێسته‌یش دۆخی وڵاته‌كه‌ی خستووه‌ته ته‌نگژه‌یه‌كه‌وه كه هیچ چاره‌نووس و ئومێدێكی لێ به‌دی ناكرێت.
له ئه‌نجامی بوونی ئه‌و بۆشایییه ستراتیجیانه‌ی له عێراق و سووریا هه‌یه، هه‌ردوولا به ته‌واوی هه‌ژموون و پێگه‌ی خۆیان قایم كردووه و خۆیان بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی یه‌كتر ئاماده ده‌كه‌ن.
نووسه‌ر ئاماژه‌ی داوه، كه ئاین له‌لایه‌ن ئه‌و دوو وڵاته‌وه، وه‌ك ئامراز سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت و تاران سه‌ره‌تا له ڕێی پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌كان توانی ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهانیش بخاته گێژاوه‌وه، له دوای تێكدانی ئاسایش و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ستی به دروستكردنی میلیشیای سه‌ربه‌خۆی كردووه و له‌و وڵاتانه بڵاوی كردوونه‌ته‌وه و خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كات، به دڵنیاییه‌وه‌یش كاتێك پرس دێته سه‌ر وروژاندنی پشتیوانی و به‌رگریكردن له ئاین، ئه‌وا خه‌ڵكی ناوچه‌كه ڕاسته‌وخۆ باوه‌ڕیان به سنوور و ڕێساكانی نێوده‌وڵه‌تی نامێنێت، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه كه دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو كۆماری ئیسلامی ئێران له‌و سیاسه‌ته‌ی سه‌ركه‌وتوو بێ و چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه بخاته ژێر هه‌ژموونی ته‌واوه‌تی خۆیه‌وه.
دواجاریش توركیا هه‌مان سیاسه‌تی گرته‌به‌ر و به بیانووی پشتیوانی له ئۆپۆزسیۆنی سووریا، گرووپه ئیسلامییه توندڕۆكانی كرد به هاوپه‌یمانی خۆی و هێرشی بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان پێ ئه‌نجامدان و ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌ی زۆر و فره‌وان له باكوری سووریادا گرتووه.
له ڕاستیدا بوونی وڵاتانی زلهێزی دنیا له ناوچه‌كه قووڵبوونه‌وه‌ی ململانێكانی له نێوان ئه‌و دوو وڵاته زۆر هێواش و له‌سه‌رخۆ هێشتووه‌ته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بووایه‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كرا له زووه‌وه هه‌ردوو شه‌ڕ و ململانێ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه له نێویانیان ده‌ستی پێ بكردایه و ناوچه‌كه ئێسته گۆمی خوێن بووایه.
ململانێكان ئارام و شاراوه‌ن و له ڕووكه‌ش هه‌ستیان پێ ناكرێ و كه‌چی به ته‌واوی قووڵبوونه‌ته‌وه
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی كه توركیا ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، دابه‌شبوونی زۆری سوننه و هۆشیاری ئێسته‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه، بۆیه به ئاسانی خه‌ڵكی پێ كێش ناكرێت، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی له سوودی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ستاوه‌ته‌وه، چونكه شیعه‌كان زۆر یه‌كگرتووترن به به‌راورد له‌گه‌ڵ سوننه‌كان، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران شكاوه‌ته‌وه و ئه‌نكه‌ره‌یش زۆرترین زیانی به‌ر كه‌وتووه.
ئه‌گه‌رچی ئێران له ڕێی بریكاره‌كانی و میلیشیاكانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی هه‌راسان كردووه، به‌ڵام ئه‌نكه‌ره‌یش له ڕێی ئیخوان موسلیمینه‌وه ده‌ست و ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له جیهانی ئیسلامی هه‌یه و دووباره هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی سه‌رده‌می پێشوو ده‌دات، كاتێك ئه‌و پێشهاتانه‌یش به وردی و چڕی به‌رده‌وامیان هه‌بێت، ئه‌وا دوور نییه له داهاتوودا هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر عێراق به تایبه‌تی بكه‌ونه جه‌نگ و ململانێیه‌كی ترسناكه‌وه.