فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن و ئه‌مڕۆ له ساڵوه‌گه‌ڕی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه په‌یامێكیان بڵاو كرده‌وه.
فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێن، ئه‌مڕۆ 33 یه‌م ساڵوه‌گه‌ڕی كاره‌ساتی كیمابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌یه كه رژێمی به‌عس زیاتر له پێنج هه‌زار هاووڵاتیی بێگوناحی به دڕنده‌ترین شێوه، شه‌هید كرد.
كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌كه‌یه‌كی ره‌شه به‌ناو چاوی رژێمی به‌عس
" كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌كه‌یه‌كی ره‌شه به‌ناو چاوی رژێمی به‌عس و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خاك و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عێراق" فراكسیۆنه‌كه‌ی پارتی وا ده‌ڵێ.
فراكسیۆنی پارتی دووپات له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان له ژیانێكی شایسته‌تردا بژین. هه‌روه‌ها شتیوانیی بۆ هه‌وڵ و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕین، كه بریاری جێبه‌جێكردنی چه‌ندان پرۆژه‌ی خزمه‌گوزاری له هه‌ڵه‌بجه داوه.