له سه‌عات 12ی ئه‌مشه‌وه‌وه بڕیارێكی نوێ بۆ بازگه‌كان ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن و ڕێ به هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق نادرێ، جگه له ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر.
دوێنی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاریدا له ڕۆژانی پێنجشه‌م و هه‌ینی و شه‌موو، له بازگه‌كانه‌وه رێ به‌هاتوچۆی نێوان شاره‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق نه‌درێ. لیژنه‌كه مه‌به‌ستییه‌تی كه ئه‌و سێ ڕۆژه هاتوچۆ سنووردار بكات تا له داهاتوودا هه‌ڵسه‌نگاندێكی تر بۆ دۆخی كۆرۆنا له كوردستان بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 31ی ئادار، موقه‌ده‌م سه‌لام خۆشناو به‌رپرسی ئاسایشی بازگه‌كانی سنووری هه‌ولێر رای گه‌یاند، دوای سه‌عات 12ی ئه‌مشه‌و راگرتنی ھاتوچۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی عێراق ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن.
دووپاتی كرده‌وه كه رێگه نادرێت هاووڵاتییانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێنه ھه‌ولێر.
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، زریان ته‌ها په‌یامنێری "وشه" له هه‌ولێر ده‌ڵێ، بازگه‌ی زیاتر له ڕۆژانی تر له‌ناو هه‌ولێر دانراون و داوای به‌ستنی ده‌مامك له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له دهۆك و سلێمانی و پارێزگانی تر به هه‌مانشێوه ڕێككاره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا توندتر كراوه. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه دوێنی نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر رای گه‌یاندبوو حكوومه‌ت هه‌ر بڕیارێك بیه‌وێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌بێ دوودڵی ده‌بدات.
ئێسته ئاماره‌كانی كۆرۆنا له كوردستان ڕوو له هه‌ڵكشانه ئه‌مڕۆ نزیك له هه‌زار تووشبوونی كۆرۆنا تۆمار كرابوون.