ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق كه تایبه‌ته به ئاساییكردنه‌وه و پاراستنی موڵكییه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، بۆ كوردانی ئه‌و ناوچانه به هه‌وڵی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و لیستی پارتی له بودجه‌دا سه‌پێندرا و نوێنه‌رانی هۆزه‌كوردییه‌كانیش ستایشی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د سه‌فار ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، له بودجه‌ی گشتیی عێراق پاره بۆ ماده‌ی 140 ته‌رخان كراوه، له ناوچه‌كانیش هه‌ر شوێنێك به جیا بڕه پاره‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان كراوه.
روونیشی كرده‌وه كه بۆ ئه‌مساڵ، بڕی پاره‌كه له 12 ملیار دیناره‌وه زیاد كراوه بۆ 25 ملیار دینار، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه به ته‌نیا تایبه‌ته به‌و ماده‌یه و بۆ پڕۆژه‌كانی نییه.
روونیشی كرده‌وه كه دانانی بودجه نیشانه‌ی زیندوویی ئه‌و ماده ده‌ستووریه‌یه كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێداگری له‌سه‌ر كردووه.
لای خۆیه‌وه عادل گلی نوێنه‌ری ته‌واوی هۆزه‌كانی سنووری خورماتوو و ده‌وروبه‌ری، هه‌نگاوی دابینكردنی بودجه بۆ به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی به گرنگزانی.
ئه‌و بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، دابینكردنی پاره بۆ 140 له بودجه‌دا نیشانه‌وه‌ی زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ماده‌كه سه‌رباری پێویستی ته‌رخانكردنی پاره بۆ ماده‌كه و له‌رێگه‌یه‌وه ئاوڕدانه‌وه بۆسه‌رخستنی ماده‌ی 140.
هاوكات شێخ كامل جه‌میل به‌گ نوێنه‌ری كوردانی سوورمێری و هۆزه‌كانی خانه‌قین، بۆ "وشه"پێداگری كرد كه ناوچه كوردستانییه‌كان تا دوینێ به چه‌ك و خوێن پارێزگاری لێده‌كرا ئه‌مڕۆ به‌یاسا و دیكۆمیۆمێنت پارێزگاری لێ كرا‌و.
140 ماده‌یه‌كی ده‌ستووری عێراقه، تایبه‌ته به‌و ناوچانه‌ی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا كێشه له‌سه‌رن، هێنا ئه‌و ماده‌یه جێبه‌جێ نه‌كراوه ئه‌گینا ده‌بوو زۆرێك له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئێسته ناوچه‌ی كوردستانی بن.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی