به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاوی هه‌ولێر ڕای ده‌گه‌یه‌نێـت، هێشتا كاركردن له بۆری ئاوی ئیفرازی سێ به‌رده‌وامه و هێشتا به‌ته‌واوی چاكنه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو دوو جار بۆری ئاوی ئیفرازی سێ شكا. شكانی ئه‌مجاره‌یان به‌هۆی زه‌بره‌وه‌یه، چونكه وه‌ك تیمه‌كانی چاككردنه‌وه ده‌ڵێن، بۆرییه‌كه كۆن بووه له‌لایه‌ك چاك بكرێته‌وه له‌لایه‌كی تر ده‌شكێ.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری نیسان، ئاری ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاوی هه‌ولێر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كاركردن له بۆڕییه‌كه به‌رده‌وامه و تیمه‌كان سه‌رقاڵن تا به زووترین كات چاك بكرێته‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه هێشتا نازانرێ كه‌ی به‌ته‌واوی ئه‌و بۆڕییه چاك ده‌كرێته‌وه. چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، شوێنی كاركردنه‌كه‌ی ناخۆشه و ماوه‌یه‌كی ده‌وێ.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه كه‌ی ئاو ده‌گاته‌وه ماڵان، ئاری گوتی، هێشتا دیار نییه له هه‌ركاتێكدا لێی دڵنیابووین كه چاك كراوه ئاو ده‌درێته‌وه ماڵان.
بۆڕی ئیفرازی سێ ئاوی نیوه‌ی هه‌ولێر دابین ده‌كات، ئێسته ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه خه‌ڵك به‌بێ ئاوه و هێشتایش واده‌ی هاتنه‌وه‌ی ئاو دیار نییه.
به قسه‌ی ئاری ئه‌حمه‌د، بۆرییه‌كان نزیكه‌ی 15 ساڵ پێش ئێسته دانراون و له جۆری GRPن و به‌رگه‌ی هیچ گورزێكی ده‌ره‌كی ناگرن، بۆیه داوا ده‌كات كه كۆمپانیاكان كاتێك له‌و سنووره كار ده‌كه‌ن به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن.