عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك كه‌سایه‌تیی ناوداری چه‌مچه‌ماڵ، هێرشه درۆنییه‌كه‌ی دوێنێ بۆ سه‌ر كۆرمۆر ده‌خاته پاڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران و پێی وایه، ھێرشی ئه‌مجاره‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ته‌واو جیاوازه له جاره‌كانی تر و پێویسته به ھه‌ند وه‌ربگیرێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، پێشتر له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی ئاسایی ناوخۆیی كوردستان و حه‌شدی شه‌عبی له سنووری خورماتوو، به فیشه‌ك و ڕاجیمه ھێرش ده‌كرا ئه‌گه‌ر پشك و سه‌رانه‌یان پێ نه‌درایه، به‌ڵام ئه‌مجاره وه‌ك له ڤیدیۆكه‌شدا به ڕوونی دیاره، ھێرشه‌كه به درۆنی خۆكوژییه، ئه‌و درۆنه‌ش لای كه‌سانی ئاسایی نییه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی به‌كار نایه‌ت و ئامانجه‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و مه‌ترسیدارتره.
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له په‌یامه‌كه‌یدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گومان ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران له پشتی ئه‌م رووداوه بێت.
ڕه‌نگه حكوومه‌تی ھه‌رێم و عێراقیش نه‌توانن پێش به‌و مه‌ترسییانه بگرن ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ھاوكار نه‌بێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا ھێرش به درۆنی خۆكوژی كه چه‌كێكی وێرانكه‌ری ئێرانه، له‌م كاته‌دا كه ھه‌وڵی به‌ستنه‌وه‌ی لووله‌ی غازی سروشتیی ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا و ئه‌وروپا ده‌درێت، باس له ڕێككه‌وتنی توركیا و عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت بۆ دروستكردنی هێڵی تڕانزێتی رێی گه‌شه له به‌سره بۆ توركیا و لاوازبوونی ھه‌ژموونی ئێران له عێراقدا به‌ھۆی ئه‌و پڕۆژه ستراتیجییانهوه ڕوونه كه چی ده‌گوزه‌رێت، بۆیه ئه‌م بابه‌ته ھه‌روا ئاسان نییه و ڕه‌نگه حكوومه‌تی ھه‌رێم و عێراقیش نه‌توانن پێش به‌و مه‌ترسییانه بگرن ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ھاوكار نه‌بێت.
هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ی ئێواره‌ی 26ی نیسان/ئه‌پریلی 2024 بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر كه چوار كوژراو و پێنج برینداری لێ كه‌وته‌وه، دوای ئه‌وه هات كه پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ به چاودێری ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم پێی وایه، چه‌ند لایه‌نێك له عێراق هه‌ن له‌وكاتی ته‌باییدا دۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌كه‌ن و هێرش بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه له كاتێكدایه پێشتر له 25ی كانوونی دووه‌م/یه‌ناری هه‌مان ساڵ، هێرشێكی تر كرا و به گشتیی له 2022وه‌وه ئه‌وه هه‌شته‌م جاره هێرش ده‌كرێته سه‌ر كۆرمۆر، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی كاره‌بای كوردستان و پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی غازه.