ماڵپه‌ڕی میدیاپارتی فڕه‌نسی بابه‌تێكی تری له‌باره‌ی دۆخی عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه ئه‌مه‌ریكا له شوێنی ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری و دیموكراسی له عێراق بچه‌سپێنێت، گه‌نده‌ڵترین سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی له وڵاته‌كه بنیاتنا و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به‌شدارن له گه‌نده‌ڵییه‌كانی عێراق و ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یشی به میلیشیاكان داوه تا عێراق بكه‌ن به سه‌كۆی قاچاغچیه‌تی له‌گه‌ڵ سووریا و ئێران كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه گه‌مارۆی به‌سه‌ر ئه‌و دوو وڵاته سه‌پێنراوه.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، پاش ئه‌وه‌ی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا قورسترین سزا و گه‌مارۆی به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له سووریا و ئێران سه‌پاند كه دوو وڵاتی دراوسێی عێراقن، سنووره‌كانی عێراقیش له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته له به‌شێكی زۆری میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران بڵاوبوونه‌ته‌وه و سنووره‌كانیان كۆنتڕۆڵ كردووه و به ویستی خۆیان كاری قاچاغی ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و گه‌مارۆ و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران، كه واشنتن هه‌میشه به نه‌یار و دوژمنی خۆی پێناسه‌یان ده‌كات و زۆرێكیشی خستوونه‌ته لیستی تیرۆره‌وه و سزای توندی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێ به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌كه‌وه چه‌ند گورزێك سزای توندی به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند، كه‌چی له هه‌مان كاتدا خۆی سووته‌مه‌نی ئێرانی بۆ سه‌رباز و ڕاوێژكاره‌كانی ده‌هێنێت، تا به‌كاری بهێنن و سوودی لێ وه‌ربگرن، بۆ جموجۆڵ و هاتوچۆكردنیان به ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانیان.
ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌مه‌ریكا له‌و نهێنییه بێ ئاگا نییه و ده‌زانێت، كه كۆمپانیاكان و سه‌رمایه‌دارێك به‌نزین و سووته‌مه‌نی له ئێرانه‌وه ده‌گه‌یه‌نێته بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له ڕۆژئاوای ئه‌نبار، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه واشنتن خۆی سزای به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت و وزه‌ی ئێران سه‌پاندووه و ڕێگه‌نادات هیچ وڵاتێك مامه‌ڵه و گرێبه‌ستی كڕینی نه‌وتی له‌گه‌ڵ واژوو بكات.
میلیشیاكان ئێسته ده‌وڵه‌مه‌ندترین باندی مافیایی و كاری قاچاغن له دنیا و سنووری ئێران و سووریایان كۆنتڕۆڵ كردووه
به گوێره‌ی ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆیانه‌ی ده‌ست
میدیاپارتی فڕه‌نسی كه‌وتوون، به قه‌باره‌یه‌كی زۆر گه‌وره نه‌وت و كه‌لوپه‌لی تر به قاچاغ له ئێرانه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێنه عێراق و ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین سه‌ركێشی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێرانه بۆ سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه واشنتن هه‌رگیز ناتوانێ سزاكان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو و 100% به‌سه‌ر تاران بسه‌پێنێت.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه هیچ كاڵایه‌كی قاچاغ بێ ره‌زامه‌ندی میلیشیاكان له دیوی ئێرانه‌وه نایه‌ته ناو خاكی عێراق، ئه‌مه‌یش وایكردووه میلیشیاكان سیسته‌مێكی گه‌وره و فره‌وانی كاری قاچاغچیه‌تی له سنوور له‌گه‌ڵ ئێران دروست بكه‌ن و ببن به خاوه‌نی داهاتێكی یه‌كجار زۆر و فره‌وان و ده‌ست به‌سه‌ر مه‌رزه‌كان و ده‌روازه ئاوییه‌كانی عێراق بگرن و حكوومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵات و توانای نییه به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت، چونكه پاره و هێزیان له‌به‌رده‌سته و ده‌توانن هه‌موو به‌رپرس و كه‌سانی سه‌ر به حكوومه‌تیش به پاره بكڕنه‌وه، یان به هه‌ڕه‌شه و كوشتن بیانخه‌نه ژێر باڵی خۆیان و ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ ئه‌نجامی بده‌ن.
به سه‌پاندنی سزا و گه‌مارۆ به‌سه‌ر ئێران و سووریا، واشنتن گه‌وره‌ترین سوودی به میلیشیاكان گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر كاری قاچاغی به‌هۆی گه‌مارۆكانه‌وه په‌ره‌ی نه‌سه‌ندایه، ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك میلیشیاكان نه‌ده‌بوونه خاوه‌نی ئه‌و داهاته زۆره‌ی كه ئێسته له ڕێی قاچاغه‌وه ده‌ستیان ده‌كه‌وێ و به‌سه‌ر حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی عێراق زاڵ بن و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بكه‌ن.
به‌رپرسان و به‌ڵێنده‌ر و سه‌رمایه‌دارانی ئه‌مه‌ریكایش له گه‌نده‌ڵییه‌كانی عێراق تێوه‌گلاون
دیپلۆماتكارێكی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گوتویه‌تی، كه میلیشیاكان سیسته‌مێكی وردی دابه‌شكردنی ناوچه‌كانیان به‌سه‌ر گرووپی میلیشیایی جیاواز داڕشتووه و به وردی پێڕه‌وی ده‌كه‌ن و داهات و سامانه‌كه‌یشی له نێوان خۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش وایكردووه ببن به ده‌وڵه‌مه‌ندترین باندی مافیایی و ناحكوومی له جیهان و داهاتی ده‌وڵه‌ت و گه‌نجینه‌ی گشتی عێراق كه ساڵانه ده‌بێ بچێته خزمه‌تی ته‌واوی خه‌ڵكی عێراقه‌وه، به‌ڵام ئێسته به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی واشنتن ده‌چێته گیرفانی میلیشیاكانه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕه‌كه كه‌وتووه، ئه‌مه‌ریكا له‌و كرده‌وه قاچاغكاری و گه‌نده‌ڵییانه تێوه‌گلاوه و سه‌رمایه‌داران و به‌ڵێنده‌رانی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی وڵاته‌كه‌یش كه ئه‌رك و كاریان له عێراق بوونه‌ته به‌شێك له پرۆسه‌كه، به‌وهۆیه‌وه سیسته‌می سیاسی له عێراق هیچ سیمایه‌كی سیسته‌مێكی مۆدێرن و سیاسی پێوه نه‌ماوه، بگره به ته‌واوی بووه‌ته سیسته‌مێكی گه‌نده‌ڵی ڕه‌گ داكوتاو و به نێو رووحی عێراق چووه‌ته خواره‌وه.