راگه‌یه‌نراوێكی سه‌یروسه‌مه‌ره كه له سه‌رۆكی وڵاتی قیرگیزستانهوه ده‌رچووه، وه‌زیری ته‌ندروستیی وڵاته‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه رووه‌كی "ئهقونیتن" بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌كار بێنن. له‌كاتێكدا ئه‌و رووه‌كه ژه‌هراوییه و مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ هه‌یه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستیی قیرگیزستان عه‌لیم بیشینالیڤ رای گه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا، پشت به رووه‌كی ده‌به‌ستێ. ئه‌وه‌یش به‌پێی گوته‌ی ئه‌و وه‌زیره، سه‌رۆكی وڵاته‌كه "جبارۆڤ زۆد" به‌كارهێنانی ئه‌و رووه‌كه‌ی له باوكیه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، بۆیه پزیشكانی وڵاته‌كه ئاگادار كراونه‌ته‌وه ئه‌و رووه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌كار بێنن.
به‌پێی پێگه عه‌ره‌بییه‌كه، له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، پسپۆڕێكی بواری ده‌رمان له‌و وڵاته رای گه‌یاندووه، ئه‌و رووه‌كه‌ی باس ده‌كرێ كه بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌كار بێت، رووه‌كێكی ژهراوییه و به به‌كارهێنانی، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست ده‌كات.
بێرمت باریكتاباسۆڤا كه پسپۆڕی بواری ده‌رمانه و پێشتر راوێژكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته بووه، له‌باره‌ی ئه‌و رووه‌كه‌وه گوتوویه‌تی، ئه‌و رووه‌كه زۆرترین ماده‌ی ژه‌هراویی تێدایه له ته‌واوی قیرگیزستاندا.
ئه‌وه‌شی گوتووه كه كه‌مترین قه‌باره له‌و رووه‌كه ئه‌گه‌ر بدرێته مرۆڤ، ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه بیكوژێت. بۆیه ئه‌و پێشنیار و فه‌رمانه‌ی باس ده‌كرێ، ده‌مانگه‌ڕێته‌وه بۆ چاخی ناوه‌ند.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌و وڵاته له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه، 90 هه‌زار كه‌س تووشی بوون و زیاتر له هه‌زار و 500 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.