میشیل بارنییه دانوستاندكاری یه‌كێتیی ئه‌وروپا و دیپلۆماتكاری فڕه‌نسی له گفتوگۆكانی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ئێسته هانی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له نێو یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌دات و دروشمی "فرێكزێت" دوای "برێكزێت" له ناوچه جیا جیاكانی فڕه‌نسا به‌رز ده‌كرێته‌وه، توندئاژۆكانی فڕه‌نسایش به ته‌واوی پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن و ماكرۆن و حزبه‌كه‌یشی له دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه و به توندی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "
ئیندپێندت"ی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئێسته‌ی فڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له پێش مارین لۆپێنی توندئاژۆیه له ڕاپرسییه‌كان كه له ئێسته‌وه بۆ پێشبینی كردنی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتووی فڕه‌نسا ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌نگه‌كان و بۆچوونه‌كان له پاریس ورده ورده بۆ ده‌رچوونی وڵاته‌كه له نێو یه‌كێتیی ئه‌وروپا زیاد ده‌كه‌ن.
میشێل بارنییه‌ی گه‌وره دانوستاندكار له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، پێویسته په‌ند له برێكزیت وه‌ربگرین و بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان بكه‌ینه‌وه، هه‌رچه‌نده به‌ریتانیا زۆر دواكه‌وت له ده‌رچوون له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به‌ڵام بۆ ئێمه هێشتا دره‌نگ نییه و پێویسته هه‌نگاوی له‌مجۆره بهاوێژین.
بارنییه له‌میانه‌ی گوتاری له كۆنگره‌ی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا و داهاتووی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه له ناوچه‌ی لا تۆكیه‌ی فڕه‌نسا ساز كرا، هۆشداری دا و ڕووی له فڕه‌نسییه‌كان كرد و گوتی ده‌بێ ئه‌زموون له هه‌نگاوه‌كه‌ی به‌ریتانیا وه‌ربگرین، ڕێژه‌ی 52%ی به‌ریتانییه‌كان ده‌نگیان به ده‌رچوون دا و دواجاریش ده‌نگی ئه‌وان بایه‌خی پێدرا و خواسته‌كه‌یان خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
توندڕۆ و ڕه‌گه‌زپه‌رستانی فڕه‌نسا هه‌وڵی جیابوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه له ئه‌وروپا ده‌ده‌ن
زیاتر گوتی، پێویسته ئێمه‌یش هه‌مان هه‌نگاو بگرینه‌به‌ر و مانه‌وه‌ی پاریس له نێو یه‌كێتیی ئه‌وروپا بخه‌ینه به‌رده‌م هه‌ڵوێستی گه‌له‌وه و ئێسته‌یش به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی فڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن و كۆشش ده‌كه‌ن، تا وڵاته‌كه‌یان له نێو یه‌كێتیی ئه‌وروپا بێته ده‌ره‌وه.
ئه‌و دیپلۆماتكاره گه‌وره‌یه‌ی فڕه‌نسا نه‌یشارده‌وه كه ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ كه وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتییه وه‌كیه‌كن و پشتیوانی یه‌كترن ته‌نیا قسه‌یه، سنووره‌كانی یه‌كێتییه‌كه توندتۆڵ نین و كراوه‌ن، به به‌رده‌وام زۆرترین ڕێژه‌ی په‌نابه‌ر دێته ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێسته و داهاتووی وڵاته‌كه‌مان دابنێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته بیر له چاره‌نووس و داهاتووی نه‌وه‌كانمان بكه‌ینه‌وه.
فڕه‌نسا و وڵاتانی تری ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپایش خۆیان به دیموكراسیخواز و ڕێزگر له ده‌نگی گه‌ل ده‌زانن، بۆیه پێویسته ئه‌و پرسه بخرێته به‌رده‌م خه‌ڵكی فڕه‌نساوه تا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ن، چه‌ند ساڵێكه ده‌نگی خه‌ڵك زۆرتر و به‌رزتر بووه‌ته‌وه و ئه‌و داوایه ده‌كه‌ن، به‌ڵام حكوومه‌تی پاریس به ده‌م خه‌ڵكه‌وه نایه‌ت و هیچ بایه‌خێك به ده‌نگی گه‌ل و خواسته‌كانیان نادات.
مارین لۆپێنی سه‌رۆكی به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری حكوومه‌تی ماكرۆن كه له هه‌ڵبژاردنی پێشوویش ڕكابه‌ری سه‌ختی ماكرۆنی كرد و سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی توندئاژۆ و ڕه‌گه‌زپه‌رستان ده‌كات، كه ئه‌و به‌ره‌یه له ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا له گه‌شه‌سه‌ندندان و مه‌ترسی هه‌یه كه له داهاتوو وڵاتانی ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه و جارێكی تر شه‌ڕ و گرژی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وروپا.
پێشتر لۆپێن دووپاتی له‌وه كردبووه‌وه كه به ته‌واوی دژی ئه‌وه‌ن كه یه‌كێتیی ئه‌وروپا وه‌ك ده‌وڵه‌تێك مامه‌ڵه بكات و هه‌موو بڕیاره‌كان له كۆمسیۆنی باڵای ئه‌وروپاوه ده‌ربكرێن، ده‌بێ كۆمسیۆنه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و هه‌موو وڵاتان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان هه‌بێ له بڕیاردان و مامه‌ڵه‌كردن، نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی نادیموكراسی و دیكتاتۆریانه له برۆكسله‌وه یه‌كێتییه‌كه بڕیار به‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانی ناو یه‌كێتییه‌كه بسه‌پێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یش نه‌یه‌ته دی، ئه‌وا پێویسته فڕه‌نسا له نێو یه‌كێتییه‌كه بێته ده‌ره‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا شاره‌زایان له‌وبڕوایه‌دان كه به‌هۆی ئه‌و گرژی و كێشانه‌ی كه له دوای ده‌رچوونی ڕووبه‌ڕووی به‌ریتانیا بووه‌ته‌وه، ئه‌و خواست و بۆچوونه‌ی كه توندئاژۆكان هیوایان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیووه به ته‌واوی شكستی خوارد، پێشتریش وه‌ك ڕه‌وت و فشارێكی سیاسی دروشمی "فرێكزیت"یان به‌رز كرده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی بینینی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌رچوون له ئه‌وروپا له به‌ریتانیا، به‌ره‌ی توندئاژۆ له فڕه‌نسا تووشی شكستێكی گه‌وره بووه و ته‌نانه‌ت مارین لۆپێنی سه‌ركرده‌یان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵ خۆی له گفتوگۆ و ده‌ركه‌وتن له میدیاكان و كۆنگره‌كان دوورخسته‌وه.
فرێكزیت ورده ورده به فره‌وانی باسی لێوه ده‌كرێ
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا ئێسته جارێكی تر توندئاژۆكان ده‌ستیان به فشار و گوتنه‌وه‌ی دروشمی ده‌رچوون له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كردووه‌ته‌وه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی پرسی كڕین و دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا له نێو یه‌كێتی ئه‌وروپا به مه‌ركه‌زی كرا و به یه‌كسانی و له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی دانیشتووان به‌سه‌ر وڵاتان دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش وایكردووه توندئاژۆكان ڕه‌خنه‌ی توند بگرن و خه‌ڵكێكی زۆریان فریوداوه و ده‌پرسن، كه ئێمه پاره‌مان هه‌بێ ڤاكسینی پێویست بۆ هه‌موو خه‌ڵكی فڕه‌نسا بكڕین، بۆچی چاوه‌ڕوانی ته‌واوی وڵاتانی تری ئه‌وروپا بكه‌ین.
له‌سه‌ر پرسی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی ڕووبه‌ڕووی به‌ریتانیایش بووه‌ته‌وه، ئه‌وان ده‌ڵێن، به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه هیچ وڵاتێكی تر وه‌ك له‌نده‌ن بوێرانه ناتوانێ بڕیار بدات، ئه‌گه‌ر فڕه‌نسا بڕیارێكی هاوشێوه بدات و له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له چوارچێوه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی تایبه‌تی هه‌ردوو وڵات له نێو ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش دا ده‌توانن سه‌ركه‌وتوو بن و به ته‌واوی به‌سه‌ر كێشه و ته‌نگژه‌كان زاڵ بن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا كه له ساڵی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێ، هه‌وڵی توندئاژۆكان بۆ ده‌رچوونی فڕه‌نسا له ڕووی سیاسی و دروشمه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زه‌قتر بگوترێته‌وه، ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌نگی خه‌ڵك به‌ده‌ستبهێنن و بتوانن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنن.