ئه‌مشه‌و سێشه‌م 20ی نیسانی 2021، ته‌رمی ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له گوندی چیمه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دۆزرایه‌وه.
شێوه‌ی كوشتنه‌كه‌ی مایه‌ی تێڕامانه
عه‌قید یووسف ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دۆمیز له شاری كه‌ركووك به "وشه"ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته، واته ئه‌مشه‌و سێشه‌م، له گوندی چیمه‌نی نزیك به شاری كه‌ركووك ته‌رمی ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینی یه‌كێتی به‌ناوی (نه‌جات حه‌سه‌ن)، كه پله‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی موقه‌ده‌م بووه، له‌ناو باخه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه .
زیاتر گوتی، له كاتی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی شوێنه‌واری ئازاردان به جه‌سته‌یه‌وه بووه، واته فیشه‌ك و چه‌قۆی پێوه نه‌بووه، به‌ڵام شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌دانی پێووه بووه، بۆیه شێوه‌ی كوشتنه‌كه‌ی مایه‌ی تیڕامانه، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه و هێزی ته‌ناهی چووه‌نه‌ته ناوچه‌كه.
بۆ زانیاریی زیاتر په‌یامنێری "وشه"، پێوه‌ندی به پزیشكی دادی كه‌ركووكه‌وه كرد و دووپاتیان كرده‌وه كه ته‌رمی ئه‌فسه‌ره كوژراوه‌كه توێكاری بۆ ده‌كرێت.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی