به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان /پارتی/ رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان راده‌ست بكاته‌وه و كۆتایی به قاچاغچێتی بهێنێ ئه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به ته‌واوی دابه‌ش ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی ئایار، به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك وه‌ڵامی زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی داوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی" حزبه‌كه‌ی تۆ واز له قاچاغچێتی بێنێ و داهاتی خاڵه‌سنوورییه‌كان و داهاتی ناوخۆی زۆنی خۆتان بگه‌ڕێننه‌وه، مووچه به ته‌واوی ده‌كرێ و حكوومه‌ت پڕۆژه‌شتان بۆ ده‌كاته‌وه".
خه‌مێك له دۆسیه‌ی لانه و ئامانج بخۆن و دۆسیه‌ی مسته‌فا سه‌لیمیش زیندوو بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تێوه‌گلانتان له كوشتنی حاجی قاسم هاوكاریه‌كتان بكات
داوایشی لێ ده‌كات كه سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی خه‌مێك له دۆسیه‌ی لانه و ئامانج بخۆن و دۆسیه‌ی مسته‌فا سه‌لیمیش زیندوو بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تێوه‌گلانتان له كوشتنی حاجی قاسم هاوكاریه‌كتان بكات.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ده‌ڵێ، ئێسته تێگه‌یشتم یه‌كێتی دۆخی ده‌روونی ته‌واو نیه و هه‌وڵده‌دات ئه‌م كه‌تنه بخاته ئه‌ستۆی یه‌كێكی تر، به‌ڵام تێنه‌گه‌یشتم هۆشیار عه‌بدوڵا بۆ وا قه‌ڵس بووه..
قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان له‌كاتێكدایه كه ئێسته به‌هۆی تێوه‌گلانی دژه تیرۆره‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی له كوشتی قاسم سلێمانی، یه‌كێتی له دۆخێكی خراپدایه، هاوكات به هه‌موو جۆرێك هه‌وڵده‌درێ ئه‌و دۆسیه‌یه دیزه به ده‌رخوونه بكرێ.