له كاتێكدا پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی زۆری ناوخۆ بووه‌ته‌وه و حكوومه‌تی توركیایش وڵاتی تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی قوڕسی ئابووری كردووه‌ته‌وه و ئاكپارتی به‌رده‌وام پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ڕوو له كزی ده‌دات، له به‌رانبه‌ردا پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن ڕیزه‌كانی خۆیان یه‌كده‌خه‌نه‌وه و هه‌وڵی یه‌كگرتن و به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی 2023 به یه‌ك كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ڕكابه‌رایه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌ده‌ن، كه ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌ری ده‌رچوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان زۆر كه‌م ده‌كات، به‌وهۆیه‌وه پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ترسی زۆری لێ نیشتووه.
میرال ئه‌كشنار سه‌رۆكی پارتی خێری توركی ئاشكرای كرد، كه له‌گه‌ڵ دوو پارته جیابووه‌وه‌كه‌ی تر له ئاكپارتی له گفتوگۆ و دانوستاندان، بۆ چوونه نێو هاوپه‌یمانییه‌كی نیشتمانی فره‌وان و ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و مانه‌وه له یه‌ك به‌ره بۆ مسۆگه‌ركردنی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2023، ئه‌م هه‌نگاوه‌یش له‌لایه‌ن چاودێران و شاره‌زایانی توركیا لێكدانه‌وه‌ی زۆری بۆ ده‌كرێ، به‌ڵام هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه به یه‌كخستنی ڕیزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردن زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه، بۆیه خودی ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خستووه‌ته گه‌ڕ، تا لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌یه‌كتر دوور بخه‌نه‌وه و ناكۆكی و كێشه له نێوانیان دروست بكه‌ن.
به گوێره‌ی دوا ڕاپرسییه‌كان له‌باره‌ی ڕێژه و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری حزبه‌كان ده‌ركه‌وتووه، كه پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانی گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاست له دوای دامه‌زراندنییه‌وه و ته‌نیا 25%ی ده‌نگده‌رانی توركیا پشتیوانی ده‌كه‌ن، له به‌رانبه‌ردا هه‌ریه‌ك له پارتی خێر و هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه و پارتی گه‌لی كۆماری و پارتی سۆشیالیستی توركیا ڕێژه‌ی ده‌نگ و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان ڕووی له به‌رزبوونه‌وه‌یه و گه‌شه‌ی كردووه.
یه‌كگرتنی حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن چانسی بردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردن به ته‌واوی له‌ناو ده‌بات
میرال ئه‌كشنه‌ر دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، كه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی پێگه‌ی حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، پێویسته هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له نێوانمان زیاتر و چڕتر بكرێته‌وه، من وه‌ك ڕێبه‌ری حزبی خێر هه‌موو ئاماده‌ییه‌كمان بۆ هه‌ماهه‌نگی و گفتوگۆی ورد و چڕ هه‌یه بۆ نزیكبوونه‌وه له حزبه‌كانی تری ئۆپۆزسیۆن، له پێناوی گێڕانه‌وه‌ی دیموكراسی و پێشكه‌وتن بۆ وڵات.
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر هاتوو حزبه سه‌ربه‌خۆ و دیموكراسیخوازه‌كان یه‌كبگرن و هاوپه‌یمانییه‌كی نوێ پێكبهێنن، ئه‌وا مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ده‌سه‌ڵاتدار له نێوان ئاكپارتی و پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێ و ناتوانن هه‌ڵبژاردن ببه‌نه‌وه، بۆیه داوا له حزبه‌كانی تر ده‌كه‌م، كه بێنه نێو به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی و هاوپه‌یمانییه‌كی سه‌رتاسه‌ری.
یه‌كگرتنی حزبه‌كه‌ی میرال ئه‌كشنه‌ر و پارتی دیموكراتی و پێشكه‌وتن به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی باباجان و پارتی داهاتوو به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمان و نه‌ته‌وه، وا ده‌كات ئه‌و هاوپه‌یمانییه ببێت به گه‌وره‌ترین هێزی ئۆپۆزسیۆن له توركیا و كۆتایی به حوكمی 19 ساڵه‌ی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بهێنێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌سه‌ڵات و سامانی وڵاتی له ژێر ده‌سته، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له باباجان و داودئۆغلۆ پێشتر له پێگه‌ی به‌رزی ده‌سه‌ڵاتی توركیا بوون و هه‌ژموون و جه‌ماوه‌رێكی فره‌وانیان له سه‌رجه‌م شاره‌كانی توركیا هه‌یه و ده‌توانن به چوونه ناو هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكارانی تر، گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری دروست بكه‌ن و هه‌موو خه‌ونه‌كانی ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی كۆتایی پێ بهێنن.
كاتێك به‌دوای ئامانج و به‌رنامه و پلانی سه‌رجه‌م حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌گه‌ڕێیت و ده‌یانخوێنیته‌وه، ئامانجی هاوبه‌ش له نێوان هه‌موویاندا هه‌یه، كه ئه‌ویش بریتییه له ڕزگاركردنی توركیا و دووباره گێڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و باشتركردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و كۆتاییهێنان به‌و ململانێ و ته‌نگژه ناوخۆییه‌ی كه هه‌یه و دووباره پاراستنه‌وه‌ی مافی مرۆڤ و گێرانه‌وه‌ی ئازادییه‌كان بۆ خه‌ڵك.
ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی له شوێنی باشكردنی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆیان پیلانگێڕی بۆ دروستكردنی ناكۆكی له نێوان پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئێسته ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی له شوێنی ئه‌وه‌ی خه‌ریكی به‌هێزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆیان بن، هه‌وڵی دروستكردنی ناكۆكی و ته‌فره‌قه‌دان له نێوان حزبه‌كانی
ئۆپۆزسیۆن ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز سه‌رجه‌میان نه‌توانن بچنه ناو هاوپه‌یمانییه‌كه‌وه، چونكه ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی به ته‌واوی له‌وه گه‌یشتوون كه یه‌كخستنی پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانییه‌ك و به‌شداریان له هه‌ڵبژاردن به تاكه كاندیدێك، چانسی مانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له ده‌سه‌ڵات به ته‌واوی له‌ناو ده‌بات.