له ماوه‌ی ڕابردوو مون جای سه‌رۆكی كۆریای باشوور ئاشكرای كرد، كه حكوومه‌تی عێراق خواستی خۆی به سیئۆل گه‌یاندووه، تا فڕۆكه‌ی جه‌نگی نه‌وه‌ی نوێی ده‌ستكردنی كۆریای باشوور بكڕێت، كه به فڕۆكه‌ی كه‌ی ئێف 21 ناسراوه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌غدایش له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا ئاماده نییه چه‌كی پێشكه‌وتوو و فڕۆكه‌ی جه‌نگی پێ بفرۆشێ و به په‌نابردنی به‌غدایش بۆ مۆسكۆ نیگه‌ران ده‌بێت، بۆیه عێراق له‌و نێوه‌نده‌دا په‌نای بۆ
كۆریای باشوور بردووه و ده‌یه‌وێ ئه‌و جۆره فڕۆكانه له‌و وڵاته بكڕێت.
پێشتر به‌غدا یه‌كه‌م جۆری فڕۆكه‌ی ده‌ستكردنی ناوخۆی كۆریای باشووری له‌و وڵاته كڕی، كه بریتی بوو له فڕۆكه‌ی تی 50 گۆڵدن ئه‌یگل كه خێراییه‌كه‌ی له خێرایی ده‌نگ زیاتره، ئه‌و فڕۆكه نوێیه‌ی ئێسته‌یش كه به دووه‌م به‌رهه‌می فڕۆكه‌ی جه‌نگی كۆریای باشوور داده‌نرێت، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت په‌ره‌ی پێدراوه و له سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی نه‌وه‌ی چوار و پێنج به تواناتره، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ناتوانێ خۆی له هه‌موو فڕۆكه و سیسته‌مێكی ڕادار بشارێته‌وه.
واته توانا و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگات به تواناكانی فڕۆكه‌ی ئێف 22 و ئێف 35ی ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵام به‌هۆی گونجاوی نرخه‌كه‌ی و كارایی له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له داهاتوویه‌كی نزیك به‌غدا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ سیئۆل بۆ كڕینی ئه‌مجۆره فڕۆكانه ئه‌نجام بدات.
ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌ی تری پێ نافرۆشێ و نایه‌وێ له مۆسكۆیشی بكڕێ و واشنتن نیگه‌ران بكات
فڕۆكه‌كه به چه‌ند جۆری جیاوازه‌وه دروستكراوه، كه جۆری یه‌كه‌می تایبه‌ته به شه‌ڕ و ململانێی جه‌نگی له ئاسمانه‌وه، واته شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ هێزی ئاسمانی و فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێزی دوژمن، جۆری دووه‌میشی به تواناتر و به‌هێزتره و ده‌توانێ به تایبه‌تمه‌ندی زۆر ناوازه‌وه ئامانجه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی بپێكێت و به ته‌واوی وێرانیان بكات.
پێشتر هێزی ئاسمانی عێراق كاروانێكی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 16ی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كڕی، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ژموونی ئێران و میلیشیاكان و مه‌ترسی واشنتن له گه‌یشتنی زانیاری و ته‌كنه‌لۆجیای جه‌نگی وڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌ستی تاران، ئاماده نییه فڕۆكه و چه‌كی پێشكه‌وتووتری وڵاته‌كه‌ی به به‌غدا بفرۆشێت، له به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیار و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا زۆرێك له شوێنكه‌وتووانی ئێران له عێراق فشاریان له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست ده‌كرد، كه ڕوو له مۆسكۆ بكات و فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تانك و سه‌رجه‌م پێویستییه سه‌ربازییه‌كانی له ڕووسیا بكڕێت، ته‌نانه‌ت گفتوگۆ هه‌بوو كه به‌غدا هاوشێوه‌ی توركیا سیسته‌می دژه مووشه‌كی ڕووسی ئێس 300 و ئێس 400 بكڕێت، به‌ڵام به‌هۆی فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، حكوومه‌تی عێراق نه‌چووه ژێر باری فشاره‌كانی لایه‌نگرانی ئێران له عێراق.
ئێسته هێزی ئاسمانی عێراق پێویستی زۆری به فڕۆكه‌ی جه‌نگییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێك له فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی جۆری ئێف 16ی ئه‌مه‌ریكی كه له 2015 له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه ڕاده‌ستی عێراق كران، كێشه‌ی ته‌كنیكی زۆریان بۆ دروست بووه و ناتوانن بۆ ئه‌ركه ئاسمانییه‌كان به‌كاربهێنرێن، بۆ چاككردنه‌وه‌یان و دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌یشیان به‌غدا پێویستی به هه‌ماهه‌نگی تیمه ته‌كنیكییه‌كانی هێزی ئاسمانی و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری فڕۆكه‌ی جه‌نگییه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكانه‌وه زۆربه‌یان له عێراق كشاونه‌ته‌وه.
بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ئێسته هێزی ئاسمانی عێراق فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی جۆری سۆخۆی 25ی ڕووسی و ئێل 159ی چیكی و تی 50ی كۆریای باشوور به‌كارده‌هێنێت و به نیازیشه پێشكه‌وتووترین فڕۆكه‌ی جه‌نگی كۆریای باشوور بكڕێت، كه كه‌ی ئێف 21ه.
فڕۆكه جه‌نگییه نوێكه‌ی كۆریای باشوور زۆر پێشكه‌وتووه و بۆ ئه‌ركه‌كانی عێراق گونجاوه
شاره‌زایانی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌غدا هه‌م له ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و سه‌ربازییه‌وه به سه‌ركه‌وتوو و بژاره‌یه‌كی ژیرانه هه‌ژمار ده‌كه‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به په‌نابردن بۆ كۆریای باشوور و كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌و وڵات، به‌غدا خۆی له ناڕه‌زاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ڕووسیا و چین له دژی كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی له یه‌كێكیان و نه‌كڕینی له‌وانه‌ی تر دوور ده‌خاته‌وه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا سه‌رجه‌میان نه‌یاری یه‌كترن و به دوای كڕیار بۆ چه‌ك و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان له وڵاتانی جیهان ده‌گه‌ڕێن.
رۆدگر بیكه‌ر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانی ستراتفۆر بۆ شرۆڤه‌ی ستراتیجی باس له‌وه ده‌كات، كه فڕۆكه‌ی جه‌نگی كه‌ی ئێف 21ی كۆریای باشوور له ڕووی توانا و ته‌كنیك و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه‌یش بۆ ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه له‌سه‌ر شانی هێزی ئاسمانی عێراقه زۆر گونجاو و به توانایه و ده‌توانرێ به وردی سه‌رجه‌م هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر عێراق به كۆتا بهێنێت و به ته‌واوی ئاسمانی عێراق بخاته ژێر سه‌روه‌ری حكوومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌و وڵاته‌وه.
زیاتر گوتی، به كشانه‌وه‌ی زیاتر و به‌رده‌وامی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، وڵاته‌كه ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی زۆری هێزی ئاسمانی ئێران و توركیا كه خاوه‌نی فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌هێزن و هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆری فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی پێشكه‌وتوویان هه‌یه، به‌ڵام به بوونی عێراق به خاوه‌نی نه‌وه‌ی نوێی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی كۆریای باشوور ده‌توانێ به‌ر به‌و هه‌ڕه‌شانه بگرێ و به ته‌واوی به‌سه‌ر ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی زاڵ بێت.