ماڵپه‌ڕی
گه‌لف نیوز بابه‌تێكی له‌باره‌ی چاره‌نووسی ڕێككه‌وتنی شنگال بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له حه‌وت مانگ به‌سه‌ر واژووكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵام تا ئێسته هه‌نگاوه‌كانی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵییه‌وه نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و باس له ئه‌گه‌ری بوون به ڕابردوو و مانه‌وه‌ی ته‌نیا وه‌ك مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز ده‌كات.
ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی، له دوای ئه‌وه‌ی له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو حكوومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێم ڕێككه‌وتنی شنگالیان واژوو كرد و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه و ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و زۆرێك له وڵاتان پشتیوانی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌موو خاڵه باشه‌ی له ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌یه بووه‌ته مه‌حاڵ و حكوومه‌تی فیدڕاڵ ناتوانێ به‌سه‌ر میلیشیاكان زاڵ بێت.
ئاماژه‌ی داوه، له دوای واژووكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران و هێزه‌كانی په‌كه‌كه نه‌ك هه‌ر شنگالیان جێ نه‌هێشتووه، بگره به به‌رده‌وامیش هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی شنگال ده‌كه‌ن و ژماره‌یان له كاتی پێش واژووكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه زۆر زیاتر بووه.
دوای حه‌وت مانگ له واژووكردنی تا ئێسته ڕێككه‌وتنه‌كه وه‌ك مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز ماوه‌ته‌وه و هه‌نگاوی ڕژدی بۆ نه‌نراوه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی وه‌ستانه‌وه‌ی میلیشیاكان و په‌كه‌كه به ڕووی حكوومه‌تی عێراقه‌وه، كه ئێسته زیاتر له 20 هه‌زار چه‌كداری سه‌ر به په‌كه‌كه و حه‌شد له نێو شنگال بوونیان هه‌یه، له كاتێكدا پێشتر له‌و ڕێژه‌یه كه‌متری لێ بوو، واته ڕێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن به‌غداوه نه‌ك هه‌ر جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵكو به‌هۆی بێتوانایی حكوومه‌تی فیدڕاڵه‌وه، هێزی زیاتریش هێنراونه‌ته شنگال، واته له‌جیاتی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه، دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر هه‌نگاوی ناوه.
تا ئێسته حكوومه‌تی عێراق له ترسی میلیشیاكان نه‌یوێراوه هیچ هه‌نگاوێك بنێت
هه‌ریه‌ك له په‌كه‌كه و میلیشیاكان به ته‌واوی ڕێككه‌وتنه‌كه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، له كاتێكدا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان واژوو كردووه، كه باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و كارگێڕیییه له وڵاته‌كه، به‌ڵام به‌هۆی پشتیوانی ئێران له میلیشیاكان و په‌كه‌كه ئه‌و دوو گرووپه توانیویانه تا ئێسته به ڕووی حكوومه‌تی عێراق بوه‌ستنه‌وه، به تایبه‌ت په‌كه‌كه بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ به‌غدا، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه به فشاری ئێران، مانگانه سێ هه‌زار چه‌كداری په‌كه‌كه مووچه له حه‌شدی شه‌عبی وه‌رده‌گرن.
له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری ساڵی ڕابردوو مسته‌فا كازمی فه‌رمانی به سوپا كرد كه به‌شێكی هێزه‌كانیان ببه‌نه نێو شنگال و میلیشیاكان و په‌كه‌كه له نێو شنگال دوور بخه‌نه‌وه، به‌ڵام گوتنی ئه‌مه و ده‌ركردنی فه‌رمان كارێكی ئاسان بووه، كه‌چی له واقیع دا هیچی نه‌هاتووه‌ته دی و ناتوانرێ جێبه‌جێ بكرێت، چونكه میلیشیاكان و په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به چه‌ك ڕووبه‌ڕووی سوپای عێراق ده‌بنه‌وه، له ترسی ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیش له عێراق دروست نه‌بێت، كازمی و حكوومه‌ته‌كه‌ی تا ئێسته هیچ هه‌نگاوێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان نه‌ناوه و به ته‌واوی بێده‌نگ و خۆیان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار له‌باره‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌دزنه‌وه.
جیا له‌وه‌یش به‌شێك به ناوی ئێزیدییه‌كان به هاندان و فشاری په‌كه‌كه و ئێران له دژی ڕێككه‌وتنه‌كه وه‌ستاونه‌ته‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، چونكه به نه‌مانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه ده‌سه‌ڵات و پێگه و كاری قاچاغچیه‌تی و هه‌موو ئیمتیازاته‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ڕه‌تكراوه‌یه.
به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌یش له شنگال نه‌ك ته‌نیا له ناوخۆی عێراق، بگره له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌یش ململانێكان بۆ شنگال ده‌گوازێته‌وه، به تایبه‌ت له‌لایه‌ن توركیاوه، كه به پشتبه‌ستن به ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشووی له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێ له پێشڕه‌وی كردن بۆ ئه‌و ناوچانه و بۆردمانكردنی په‌كه‌كه له ئاسمانه‌وه له شنگال، كه ئه‌مه‌یش ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌توانرێ جێبه‌جێ بكرێ و ببێت به به‌شێك له ڕابردوو
تا ئێسته هیواكان بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه له چاو چاوه‌ڕوانییه‌كانی به‌غدا نین و دۆخه‌كه له جاران ئاڵۆزتر بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش چاوه‌ڕوان ناكرێ له داهاتوویه‌كی نزیك به‌غدا بتوانێ به‌سه‌ر میلیشیاكان و په‌كه‌كه زاڵ بێ و دۆخی ناوچه‌كه ئاسایی بكاته‌وه، به‌هۆی بێتوانایی حكوومه‌ت و یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه و بوونی ده‌ستی ئێران له هاوكێشه‌ی شنگال، هه‌موو ئه‌وانه وایكردووه، دۆخی ناوچه‌كه ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له خراپبوونی زیاتر بكات و ئومێد و گه‌شبینییه‌كان بێهووده بمێننه‌وه و شنگال به زۆر بكرێت به قوربانی و گۆڕه‌پانی جه‌نگ و ململانێی ناوخۆیی و وڵاتانی ناوچه‌كه.