گۆرانیبێژی دیاری كورد په‌یوه‌ند جاف، بڕیاره به‌مزووانه نوێترین كلیپی تایبه‌ت بڵاو بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی ئایار، بڕیار فه‌تاح ده‌رهێنه‌ر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری گۆرانیبێژی دیاری كورد په‌یوه‌ند جاف، كلیپێكی گۆرانییه به‌ناوی (بۆ گوڵێ)".
به‌رهه‌مه‌كه له تێكست و ئاوازی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌ده
ڕوونی كرده‌وه، به‌رهه‌مه‌كه له تێكست و ئاوازی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌ده و ئه‌رێنجمێنتی به‌رهه‌مه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ریف شاكوورییه‌وه بۆی ئه‌نجام دراوه، ده‌رهێنانی كلیپه‌كه خۆم ئه‌نجامم داوه.
په‌یوه‌ند بارام ئه‌حمه‌د ناسراو به په‌یوه‌ند جاف، ساڵی 1968 له هه‌ڵه‌بجه له دایك بووه و له سلێمانی گه‌وره بووه، قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له سلێمانی ته‌واو كردووه، له منداڵییه‌وه حه‌ز و خولیای بۆ گۆرانیگوتن هه‌بووه، گۆرانیی "ئاخۆ كه‌ی دێ" یه‌كه‌م كلیپی بووه كه له ساڵی 1992 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زیاتر له 20 ساڵه له سوید ده‌ژی، یه‌كێكه له گۆرانیبێژه دیاره‌كانی كورد، جگه له ئه‌نجامدانی كۆنسێرتی گۆرانی، چه‌ندان ئه‌لبووم و گۆرانی و ڤیدیۆكلیپی تۆماركراوی هه‌یه. دوا به‌رهه‌می له مانگی ڕابردوو گۆرانییه‌كی شادئامێز بوو بۆ نه‌ورۆز، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو.