قایمقامی هەولێر بەرنامەی تایبەتمان بۆ ڕۆژانی جەژن دەبێ‌

:: AM:11:32:11/05/2021 ‌
قایمقامی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، بۆ ڕۆژانی جەژن چاودێریی شوێنە گشتییەكان بەردەوام دەبێت و بۆ كافتریا و شوێنەكانی كات بەسەربردن، دەبێت ڕێكاری تەندروستی تێدا ڕەچاو بكەن.

ئەمڕۆ سێشەم 11ـی ئایار، نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بۆ ڕۆژانی جەژن بەرنامەی تایبەت هەیە و چاودێریی شوێنە گشتییەكان دەكرێ‌.

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر، هەر بڕیارێكی نوێ‌ دەربكات
قایمقامی هەولێر گوتی، كافتریا و شوێنە گشتییەكان كراوە دەبن، بەڵام بە ئەنجامدانی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و تیمەكانی چاودێری بازاڕ و تەندروستی بەوردی چاودێرییان دەكەن.

باسی لەوەش كرد، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر، هەر بڕیارێكی نوێ‌ دەربكات، ئەوا پێیەوە پابەند دەبین و وەك خۆی جێبەجێ‌ دەكرێت، هەروەها هیوادارین هاووڵاتییان پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، ڕێكاری خۆپارێزی توند لە شوێنە گشتییەكان پێڕەو دەكرێ‌ و بڕیارە هەرسێ‌ ڕۆژی جەژنیش ڕێی هاتوچۆی نێوان هەرێمی كوردستان و شارەكانی عێراق دابخرێ.




وشە - رامیار جەواد