به‌ڕێوه‌به‌ری باجی ھه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، بۆ دوو مه‌به‌ست راپۆرتی چاكسازیی باجمان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردووه، گرنگترینیان ھه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند یاسایه‌كه له بواری باج.
کۆمەڵێک یاسای باج هەیە پێویستە پەرلەمان هەمواریان بکاتەوە
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی ئایار، دكتۆر كه‌مال وه‌رتی به‌ڕێوه‌به‌ری باجی ھه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و راپۆرته‌ی حكوومه‌ت له بواری چاكسازی له باج ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردووه، هه‌موو بواره‌كانی له‌خۆ گرتووه، ھه‌ندێك یاسای باج كۆنن و پێویسته ھه‌موار بكرێنه‌وه و چاكسازی تێدا بكرێت، هه‌روه‌ها گۆڕانكاری له ھه‌ندێك رێوشوێن و میكانیزم ده‌كرێت و به‌شێكی ھاوشێوه‌ی یاسای باجی عێراقی لێ ده‌كرێت، به گشتی چاكسازییه‌كی باش كراوه له بواری باج و داھاتێكی باش بۆ خه‌زینه‌ی حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه .
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به چه‌ند مه‌به‌ستێك ئه‌و راپۆرته ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه، یه‌كه‌میان بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاگاداری چاكسازییه‌كان بێت، دووه‌میش ھه‌ندێك یاسا ھه‌یه پێویسته په‌رله‌مان ھه‌مواری بكاته‌وه.
"چه‌ندان چاكسازی له بواری باج كراوه و چه‌ندان رێنوێنی ده‌ركراوه و به‌شێكی زۆریان جێبه‌جێ كراون، به‌شێكیان پێویستیان به ھه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا ھه‌یه و به‌و چاكسازییانه داهاتێكی زۆر بۆ حكوومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه به ملیاران دیناره". د. كه‌مال وه‌رتێ وای گوت.
به‌ڕێوه‌به‌ری باجی ھه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، به‌پێی راپۆرته‌كه، لێخۆشبوو‌ن بۆ ھیچ كه‌سێك نییه له باجدان وھیچ كه‌سێك له باج ده‌ربازی نابێت، قاچاخچێتی كه‌م كراوه‌ته‌وه و داھاتی ناوخۆ فره‌چه‌شن ده‌بێت و زیادیش ده‌كات، به‌م ھه‌نگاوانه له‌سه‌ر پێی خۆمان ده‌وه‌ستین و ئه‌گه‌ر رێكخستنه‌وه‌مان بۆ كرد، ده‌توانین مووچه به‌ته‌واوی بده‌ین.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چاكسازیی ته‌واو له بواری باج بكرێت و نابێ ھیچ كه‌سێك لێخۆشبوونی بۆ بكرێت.