خوێن شله‌یه‌كی ڕه‌نگ سووره له‌ناو جه‌سته‌دا كه 8%ی كێشی جه‌سته پێك ده‌هێنێت، خوێن و پێكهاته‌كانی، پێكهاته‌ی گرنگی جه‌سته‌ن كه له كه‌سێكی ئاسایی نزیكی پێنج لیتره، زۆرجار به‌هۆی ڕووداوی له‌ناكاو یان نه‌خۆشی، كه‌سێك پێویستی به خوێن ده‌بێت، به‌ڵام چۆن بۆی ده‌گوازرێته‌وه؟.
كاری سه‌ره‌كیی خوێن بریتییه له گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجین و دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن و خۆراك له نێوان به‌شه‌كانی جه‌سته، ڕێكخستنی ترشێتی خوێن و هاوسه‌نگیی شله و پله‌ی گه‌رمی ئه‌نجام ده‌دات، له ڕێی خوێن مه‌یینه‌وه ناهێڵێ خوێنبه‌ربوونی زۆر ڕوو بدات و له ڕێی خڕۆكه‌ی سپییه‌وه، پارێزگاری له جه‌سته ده‌كات.
خوێن بە کێ دەدرێت؟
خوێنبه‌خشین به تووشبووانی تالاسیما، قوربانیانی ڕووداوی هاتوچۆ، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌شته‌رگه‌رییه گه‌وره‌كانیان بۆ ده‌كرێ، كه‌سانی كه‌مخوێن، تووشبووان به خوێنبه‌ربوونی له‌ناكاوی برینی گه‌ده و زۆر حاڵه‌تی تر، پێویست و گرنگه.
ئه‌و مه‌رجانه‌ی ده‌بێ له كه‌سی خوێنبه‌خشدا هه‌بێت:
_ ته‌مه‌نی له نێوان 18 بۆ 65 ساڵ بێت.
_ كێشی سه‌رووی 50 كیلۆ بێت.
_ كه‌مترین ڕێژه‌ی هیمۆگڵۆبین له ژنان 12 و له پیاوان 13 بێت.
_ ته‌ندروستیی جێگیر بێت و ھیچ نه‌خۆشییه‌كی گواستراوه‌ی نه‌بێ.
_ له ژنانی دووگیان، تا نۆ مانگ پاش له‌دایكبوونی كۆرپه، ناتوانن خوێن ببه‌خشن.
_ ئه‌گه‌ر سه‌ردانی پزیشكی ددانت بۆ كارێكی ساده‌ش كردبوو، دوای 24 سه‌عات ئینجا ده‌توانی خوێن ببه‌خشیت.
جێی باسه ده‌بێ پێش گواستنه‌وه‌ی خوێن بۆ وه‌رگر و وه‌رگرتنی له به‌خشه‌ر، پشكنینی جۆری خوێن بۆ دڵنیابوون له گونجانی جۆری خوێنه‌كه بۆ هه‌ردوولا بكرێت.
دوای خوێنبه‌خشین، چیت به‌سه‌ر دێ؟
_ ھێڵنجدان.
_ سه‌رسووڕان.
_ بوورانه‌وه له ھه‌ندێك حاڵه‌ت.
_ شینبوونه‌وه.
_ هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌یه تووشی ئازار و لاوازیی جه‌سته‌یی بن.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه، به‌خشینی خوێن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌مه‌نی مرۆڤ هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر له جارێك خوێن ده‌به‌خشن، ته‌مه‌نیان درێژتره به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه خوێن نابه‌خشن.
هه‌روه‌ها پزیشكه‌كان پێشبینییان كردووه، گواستنه‌وه‌ی خوێن ببێته هۆی نوێبوونه‌وه‌ی خوێن لای كه‌سی خوێنبه‌خش، هه‌روه‌ها وا ده‌كات ئه‌و كه‌سه له بارودۆخی نه‌خوازراویشدا ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌یان له ژیان زیاتر بێت، هه‌روه‌ها یه‌كێك له سووده‌كانی خوێنبه‌خشینیش ئه‌وه‌یه كه پێست به گه‌نجی ده‌هێڵێته‌وه.
ئاماده‌كردنی: ھاله دلێر یاسین، قوتابیی به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان