قاوه، بڕێكی زۆر دژه ئۆكسێنه‌ر و ڤیتامین B2 و B3 و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و مه‌گنیسیۆمی تێدایه و به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی
Health Shots، پێنج سوودی ته‌ندروستی هه‌یه كه له قاوه‌دا ده‌ست ده‌كه‌ون.
-قاوه پڕه له دژه ئۆكسێنه‌ر، خواردنه‌وه‌ی قاوه به‌بێ شیر ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان.
-كافاینی ناو قاوه وه‌ك هانده‌رێكی سووك كار ده‌كات و هۆشیاری و سه‌رنج و ڕوونكردنه‌وه‌ی ده‌روونی باشتر ده‌كات.
-كافاینی ناو قاوه به‌بێ شیر ده‌توانێت ڕێژه‌ی میتابۆلیزم زیاد بكات، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ دابه‌زاندنی كێش و ده‌توانێت ڕێژه‌ی سووتانی چه‌وری به‌رز بكاته‌وه، توانای جه‌سته‌یی له كاتی وه‌رزشكردندا باشتر بكات.
- خواردنه‌وه‌ی قاوه به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند ده‌توانێ ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر كه‌م بكاته‌وه، له‌وانه شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر، سیرۆزیس، نه‌خۆشیی چه‌وریی جگه‌ر، ئه‌مه‌ش به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و ڕێگریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی ماده زیانبه‌خشه‌كان.
-قاوه پێوه‌ندیی به كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌مه‌وه هه‌یه، چونكه یارمه‌تی باشتركردنی هه‌ستیاری ئه‌نسۆلین ده‌دات و ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا ڕێكده‌خات.