پزیشكێكی ده‌م و ددان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه سیواك ده‌توانێ شوێنی فڵچه‌ی ددان بگرێته‌وه، هاوكات له‌باره‌ی چه‌ندان بابه‌تی تر ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی ئایار، ترووسكه عه‌بدوڵا پزیشكی و شاره‌زای نه‌شته‌رگه‌ری ده‌م و ددان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه سیواك ده‌توانێ شوێنی فڵچه‌ی ددان بگرێته‌وه؟ گوتی، "زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌توانرێت سیواك شوێنی فڵچه بگرێته‌وه و هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌مه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پزیشكان له‌و بڕوایه‌دان كه وه‌ك ته‌واوكه‌ری یه‌كتر به‌كار بێن باشتره، ئه‌مه‌یش بۆ چه‌ند خاڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ئاماژه‌ی كرد، "زۆربه‌ی خه‌ڵك ناتوانن باش سیواك بپارێزن و له شوێنی داخراودا هه‌ڵیده‌گرن، ئه‌مه‌یش هه‌ڵه‌یه و ده‌بێته هۆی دروستبوونی كه‌ڕوو و به‌كتریا له‌سه‌ری، دواجار زیان به پووك و ناوده‌م ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ڕووی سیواك به‌شێوه‌یه‌كه باش ناتوانێ بگاته هه‌موو به‌شه‌كانی ددان، جگه له‌وانه زۆربه‌ی خه‌ڵك زۆر به هێزێكی زۆره‌وه سیواك به‌كار دێنن كه ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی پووك و دابه‌زینی پووك."
"ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر دژه میكرۆبی تێدایه به به‌راورد به هه‌ویری ددان، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه، وا په‌سه‌ندتره سیواك و فڵچه و مه‌عجوون وه‌ك و ته‌واوكه‌ری یه‌كتر به‌كار بێن، سه‌رباری هه‌موو هۆكاره‌كانیش ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی سیواك كه هیچ ماده‌یه‌كی كیمیایی تێدا نییه و ته‌واو سروشتییه، بۆیه وا ده‌كات پێش هه‌موو به‌رهه‌م و دروستكراوه‌كانی ددان بداته‌وه". ترووسكه عه‌بدوڵا پزیشكی ددان وای گوت.
سیواك، پارچه دارێكه له قه‌دی دره‌خت دروست ده‌كرێت، داره‌كه ناوی "ئه‌راك"ـه و به‌رده‌وام سه‌وزه، له زۆربه‌ی وڵاته گه‌رمه‌كاندا ده‌ڕوێت، وه‌ك سوودان، عه‌ره‌بستانی سعوودی، ھیندستان، ئه‌م ڕووه‌كه له پۆلی ڕووه‌كه‌كانی جۆری (Salvadoracea)یه، درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی دوو مه‌تر ده‌بێت. سیواك له چه‌ند جۆرێك له ئاوێته‌ی ئه‌رۆماتی تامخۆش پێك دێت، ھه‌روه‌ھا پێك دێت له بیكاربۆناتی سۆدیۆم كه توانای زاڵبوون و له‌ناوبردنی زینده‌وه‌ره ورده‌كانی ھه‌یه، بیكاربۆنات ماده‌یه‌كی ھه‌ره سه‌ره‌كیسیواكه، ھه‌روه‌ھا سیواك ناوی (فڵچه‌ی ددانی سروشتی) لێ نراوه. سیواك ڕۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی ھه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌م و ددانه‌كان، توانای پارێزگاریكردنیانی ھه‌یه له كلۆربوونی ددان و ھه‌وكردنی پووك و پارێزگاریكردن له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پووك. ئه‌وانه‌ی سیواك به‌كار دێنن، كه‌متر تووشی ئه‌و نه‌خۆشییانه ده‌بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رچی ژه‌مه خۆراكییه‌كانیشیان چه‌ور بێت و بڕێكی زۆر له كاربۆھایدرایت و شه‌كره‌كانی تێدا بێت.