له سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردووه‌وه تا ئێسته 500 ملیۆن دۆلاری داهاتی سلێمانی دیار نییه و دزراوه و مانگانه‌یش 30 ملیۆن دۆلار له داهاتی مه‌رزه‌كان بۆ چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتووی ناو یه‌كێتی ده‌چێت، به‌وهۆیه‌وه ڕێ ناده‌ن چاكسازی له مه‌رزه‌كان بكرێ و داهاتی سلێمانی ده‌دزن و داوای پرۆژه‌یش له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ده‌ستڕۆیشتووه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی مانگانه زیاتر له 30 ملیۆن دۆلاری داهاتی مه‌رزه‌كانی سنووری سلێمانی بۆخۆیان ده‌به‌ن و به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك ئه‌و پاره‌یه دابه‌ش ده‌كرێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ گه‌نجینه‌ی حكوومه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه.
زیاتر گوتی، ئه‌مه هۆی سه‌ره‌كییه كه ڕێ ناده‌ن چاكسازی له سنووری سلێمانی به گشتی و له مه‌رزه‌كان به تایبه‌تی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌نجام بدرێت، چونكه ئیتر ئه‌و پاره زۆره‌یان له‌ده‌ست نامێنێت و ناتوانن بیدزن، به‌ڵام ئێسته سه‌ره‌ڕای بردنی ئه‌و پاره زۆره، كه‌چی حكوومه‌تیش تاوانبار ده‌كه‌ن كه پاره‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كان له سلێمانی ته‌رخان ناكات. ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره زۆره بێته‌وه گه‌نجینه‌ی گشتی، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه بۆ پرۆژه‌كانی سلێمانی خه‌رج ده‌كرێن.
ئه‌و سه‌رچاوه زانیاری وردتری دركاند و گوتی، له سه‌ره‌تای ساڵی 2020ه‌وه تا ئێسته زیاتر له 500 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسانه‌وه بردراوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی.
داهاتی سلێمانی ده‌خه‌نه گیرفانی خۆیانه‌وه و داوای پرۆژه‌یش له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن
پێشتر "وشه" به داتا بڵاوی كرده‌وه، كه له 2005 تا 2013 بڕی 55 ملیار دۆلار له به‌غداوه هاتووه‌ته سلێمانی، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌خرایه خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه، باڵباڵین و گرووپی چه‌كداری شه‌خسی لێ دروست كرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان پاش دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش، كه پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی هه‌ڵوه‌راند، یه‌كێتی هه‌موو داهاتی سلێمانی خستووه‌ته خزمه‌تی كڕینه‌وه‌ی وه‌لاء و ئینتیمای خه‌ڵك و ململانێی سیاسی ناوخۆ و به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئابووری خۆیان خه‌رجی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه هیچ مانگێك داهاتی ناوخۆ له سلێمانی له 60 ملیۆن دۆلار كه‌متر نه‌بووه و ئێسته‌یش مانگانه سه‌رووی 100 ملیۆن دۆلاره.
پێشتر چه‌ندان به‌رپرس له‌میانه‌ی دیداریان له میدیاكان دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه له دوای دروستبوونی دوو حكوومه‌ت و دووئیداره‌یی و دوای 2003یش مانگانه 47%ی داهات و بودجه‌ی كوردستان بۆ سلێمانی ڕۆیشتووه و ته‌نیا 53%ی بۆ هه‌ولێر و دهۆك بووه، به‌ڵام یه‌كێتی هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی پێشكه‌شی خه‌ڵكی ئه‌و سنووره نه‌كرد و ئێسته‌یش شكستی 20 ساڵی ڕابردووی خۆی ده‌شارێته‌وه و ده‌یه‌وێ له‌بیر خه‌ڵكی سلێمانی بباته‌وه، كه له دوای 2003ه‌وه به تایبه‌تی ئه‌و پاره زه‌به‌لاحه‌ی هاته ئه‌و شاره‌وه چی به‌سه‌رهات و چۆن خه‌رج كرا؟