سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه به واژووی خۆی، خانوویه‌ك بۆ خۆی دابین ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌و سه‌رۆكی زانكۆیه مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ لاده‌برێ و سەرۆكێكی نوێ بۆ زانكۆكە داده‌نرێ.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، د. وه‌لی مه‌حموود خانووی ژماره 32ی له زانكۆی كۆیه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ بۆ خۆی دابین كردووه.
له ناوه‌ڕۆكی نووسراوه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆ، ئاماژه‌ی به ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی كردووه بۆ دابینكردنی ئه‌و خانووه كه پشكی مامۆستایانه و ئێسته هه‌ر خۆی تێیدایه.
"وشه" چه‌ند جارێك پێوه‌ندی به د. وه‌لی مه‌حموود سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.
نوێكردنه‌وه‌ی خانوو بۆ خۆی له‌لایه‌ن د. وه‌لی مه‌حمووده‌وه له‌كاتێكدایه، ئێسته پۆسته‌كه‌ی بۆ گۆڕانكاری راگه‌یه‌نراوه و مانگی ئه‌یلوول دێته گۆڕین، به‌ڵام ئه‌و تا چوار ساڵی تر بڕیار داوه له‌و خانووه بمێنێته‌وه.
له زانكۆی كۆیه ژماره‌یه‌ك خانوو بۆ مامۆستایان دابین كراوه كه ده‌بێ به‌پێی پله‌به‌ندی خانووه‌كان دابه‌ش بكرێ.
وشه/ كۆیه