له گونده‌كانی" مه‌روێ، سووره‌بان، چۆمان، شابه‌دین، موسه‌ك" كه ده‌كه‌ونه سنووری پارێزگای سلێمانی و شارۆكه‌ی چوارتا، په‌كه‌كه راسته‌وخۆ سه‌رانه له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرێ.
"وشه" به‌دواداچوونی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و سه‌رانه‌یه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه كردووه و ده‌ركه‌وتووه كه ژماره‌ی ته‌له‌فۆنێكیش له‌لایه‌ن هاووڵاتییان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی شێلكارییه‌كانی په‌كه‌كه نه‌بنه‌وه خۆیان سه‌رانه‌یان پێ ده‌ده‌ن، چونكه وه‌ك خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر سه‌رانه له‌كاتی خۆیدا وه‌رنه‌گرن ئه‌وه سزانه‌كه‌ی ده‌كه‌نه 100 هێنده‌ی هه‌یه.
له به‌شێكی زۆری ئه‌و گوندانه باره‌گای په‌كه‌كه هه‌ن، به‌شێكیشیان ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كان و چاودێری خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر بزانن پاره‌ی زۆر له ماڵێكدا هه‌یه، ده‌بێ خاوه‌ن پاره‌كه خۆی پێوه‌ندیان پێوه بكات
بوونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه به‌تایبه‌ت له گوندی "مه‌روێ" مه‌ترسیی زۆری دروستكردووه، چونكه له ساڵی 2014وه توركیا به‌رده‌وام مانۆڕی سه‌ربازی به فڕۆكه‌كاكانیان ده‌كه‌ن و خه‌ڵك ده‌ترسێنن. جیا له‌وه‌ی هه‌ندێكجاریش بۆردمانی سنووره‌كه كراوه.
نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی گونده‌كانی " مه‌روێ، سووره‌بان، چۆمان، شابه‌دین، موسه‌ك" به‌ده‌ستی په‌كه‌كه‌وه زۆرن. هاووڵاتییه‌كی گوندی "مه‌روێ" كه به‌هۆی ترس له ئاشكرا بوونی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا ناكرێ، بۆ "وشه" گوتی، له‌و گوندانه په‌كه‌كه به وردی به‌دوای خه‌ڵكه‌وه‌ن و سه‌رانه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام هیچ كه‌سێك نییه پێشیان لێ بگرێ و پۆلیس و ئاسایشی سنووره‌كه هیچ قسه‌یه‌ك به‌رانبه‌ریان ناكه‌ن.
ئه‌و هاووڵاتییه ده‌گێڕێته‌وه" ئه‌گه‌ر بزانن پاره‌ی زۆر له ماڵێكدا هه‌یه، ده‌بێ خاوه‌ن پاره‌كه خۆی پێوه‌ندیان پێوه بكات و سه‌رانه‌یان پێ بدات ئه‌گینا به 100 هێنده‌ی خۆیان دیاریان كردووه غه‌رامه‌ی ده‌كه‌ن.
ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنه تایبه‌ته به وه‌رگرتنی سه‌رانه كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه 07708070973
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات، په‌كه‌كه له‌و سنووره پاره له هه‌موو شتێك وه‌رده‌گرن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌لوپه‌لی ناو ماڵ و خوردنیش بێ. ئه‌و ده‌ڵێ" نرخی خۆیان هه‌یه، كه‌لوپه‌لی كاره‌بای ئه‌گه‌ر بێته سنووره‌كه 25 هه‌زار دینار سه‌رانه‌كه‌یه‌تی، هه‌یشه 50 هه‌زار دینار".
"وشه" له به‌دواداچوونه‌كانی به‌رده‌وام بوو، ده‌ركه‌وت كه ئاسایش و پۆلیس له سنووری ئه‌و گوندانه، هیچ رێگرییه‌ك له‌و كرده‌وانه‌ی په‌كه‌كه ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت په‌كه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی سته‌م له خه‌ڵكه‌كه كردووه، ئێسته بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی توندوتیژییه‌كانی ئه‌و گرووپه نه‌بنه‌وه ژماره ته‌له‌فۆنێكیان لای هاووڵاتییان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌بێت هاووڵاتییان خۆیان پێوه‌ندیان پێوه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچن و سه‌رانه‌كه‌یان وه‌ربگرن.
ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنه تایبه‌ته به وه‌رگرتنی سه‌رانه كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه 07708070973. خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه ده‌ڵێن،" ته‌له‌فۆنیان بۆ ده‌كه‌ین و دێن سه‌رانه‌كه حیساب ده‌كه‌ن و ده‌یبه‌ن".
هه‌روه‌ها خه‌ڵكه‌كه ده‌ڵێن، به‌هۆی كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه ئه‌و سنووره له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه به‌ره‌و چۆڵبوون ده‌چێ، خه‌ڵك چیتر ئاماده نییه له‌ژێر ترسی بۆردمان بێت و له هه‌رشتێكیش ده‌یكرێ باج بداته گرووپێكی چه‌كداری.
"وشه" زانیویه‌تی، باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌و سنووره ده‌كه‌ونه ناو گوندی " مه‌روێ" له گوندی "موسه‌ك"یش باره‌گای سه‌ره‌كیان هه‌یه كه به‌رده‌وام 10 بۆ 15 كه‌سی تێدایه و ئه‌ركیان وه‌رگرتنی سه‌رانه و ره‌وانه‌كردنییه‌تی بۆ سه‌رووی خۆیان.
په‌كه‌كه گرووپێكی چه‌كدارییه و ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بووه به به‌ڵا، په‌كه‌كه جیا له‌وه‌ی بیانوو ده‌داته توركیا بۆ ئه‌وه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆردمان بكات و داگیری بكات له هه‌مانكاتدا ئێسته په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌دات و شه‌هید و برینداریان ده‌دات.