كورته فیلمی "مێسیی به‌غدا" له ده‌رهێنانی سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه كه براوه‌ی 60 خه‌ڵاتی جیهانییه، وه‌ك فیلمێكی سینه‌مایی به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و كاری وێنه‌گرتنی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كرد.
بودجه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه له‌لایه‌ن به‌لجیكا، هۆڵه‌ندا، ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان دابینكراوه و ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بودجه‌ی فیلمه‌كه بۆ وێنه‌گرتن و به‌رهه‌مهێنانی خه‌رج ده‌كرێت.
له ناوه‌ڕاستی حوزه‌یرانی 2021 وێنه‌گرتنی ئه‌م به‌رهه‌مه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه و تا مانگی ته‌مووزی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، كاری وێنه‌گرتنه‌كه له سنووری هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر ده‌بێت.
ئه‌م فیلمه بووه هۆكار كه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیی فیلمه‌كه چاوی به لیۆنێل مێسی بكه‌وێت
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ستافی ته‌كنیكی فیلمه‌كه له كوردستان، به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا به‌شدارن و هه‌ریه‌ك له حوسێن حه‌سه‌ن، زه‌هرا غه‌ندور، ئه‌سیر عادل و عادل عه‌بدولڕه‌حمان له‌م به‌رهه‌مه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن.
هاوكات كۆمپانیای وایلد بۆنچ (Wild Bunch) كه به‌هێزترین كۆمپانیای بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه له ئه‌وروپا، ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌ی له ئه‌ستۆگرتووه.
كورته فیلمی "مێسیی به‌غدا" له 2012 به‌رهه‌مهات و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو، به‌جۆرێك بووه خاوه‌نی 60 خه‌ڵات له فێستیڤاڵه سینه‌ماییه‌كانی دنیادا، یه‌كێك له 10 كورته فیلمه‌كانی كورته لیستی فیلمه كاندیدكراوه‌كان بوو بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار وه‌ك باشترین كورته فیلم.
"مێسیی به‌غدا" باس له منداڵێك ده‌كات كه هه‌رچه‌ند خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته، به‌ڵام حه‌ز و خولیای بۆ یاریی تۆپی پێ هه‌یه و هۆگری یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی و ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژاردی ئه‌رجه‌نتن لیۆنێل مێسییه.
جێی باسه، ئه‌م فیلمه بووه هۆكار كه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیی فیلمه‌كه چاوی به لیۆنێل مێسی بكه‌وێت و ده‌زگایه‌كی به‌ریتانی هاوكاریی مادی بۆ كۆكرده‌وه، له ئێرانیش قاچێكی ده‌ستكردی بۆ دروست كرا.
له 2017 به‌ڕێوبه‌ڕایه‌تیی سینه‌ما له به‌لجیكا، بودجه‌ی بۆ نووسینه‌وه‌ی سیناریۆی "مێسیی به‌غدا" بۆ فیلمێكی درێژ ته‌رخانكرد كه ساڵانه ته‌نیا پاڵپشتی شه‌ش تا هه‌شت پڕۆژه‌ی سینه‌مایی له‌و وڵاته ده‌كات.
ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌بێته دووه‌م به‌رهه‌می درێژی سینه‌مایی خه‌لیفه له دوای فیلمی درێژی سینه‌مایی "زاگرۆس" كه 12 خه‌ڵاتی له فێستیڤاڵه سینه‌ماییه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی 44مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "گێنت" له به‌لجیكا.
سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه دانیشتووی وڵاتی به‌لجیكایه، له‌رێگه‌ی كورته فیلمی "خاكی پاڵه‌وانان"، "مێسیی به‌غدا" و "نێچیرڤانی خراپ" زیاتر له 120 خه‌ڵاتی له فێستیڤاڵه سینه‌مایه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه و دوو له فیلمه‌كانی كاندیدی خه‌ڵاتی ئۆسكار بوونه وه‌ك باشترین كورته فیلم.