هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و پۆڵه‌ندا له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویاندا له یۆرۆی 2020 یه‌كسان بوون، به‌مه‌ش ئه‌ركی خۆیان بۆ گه‌یشتن به قۆناغی 16 زه‌حمه‌ت كرد.
هه‌ردوو تیپ له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م رووبه‌ڕوو بوونه‌وه، كه یارییه‌كه له ئیسپانیا كرا، به‌ڵام خاوه‌ن یاریگه بۆ یاریی دووه‌م نه‌یتوانی سوود له خاك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی وه‌ربگرێ و له ئه‌نجامدا به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.
له خوله‌كی 25 ئه‌لڤارۆ مۆراتا گۆڵی ئیسپانیای تۆمار كرد، كه ئه‌مه ئه‌نجامی گێمی یه‌كه‌م بوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 54دا رۆبێرت لێڤاندۆڤسكیی گۆڵكاری به‌ناوبانگ و كاپتنی پۆڵه‌ندا، گۆڵی یه‌كسانی بۆ تیپی وڵاته‌كه‌ی تۆمار كرد.
چوار خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه، ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ ماتادۆره‌كانی ئیسپانیا هه‌ژمار كرد، به‌ڵام جێرارد مۆرینۆ له ده‌ستی دا و نه‌یتوانی گۆڵ بكات.
یارییه‌كه به‌هێز و توندتیژ بوو، چوار یاریزانی پۆڵه‌ندا و دوو یاریزانی ئیسپانیا كارتی زه‌ردیان وه‌رگرت.
یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به 1-1 گۆڵ كۆتایی هات، ئیسپانیا بووه 2 خاڵ و پۆڵه‌نداش 1 خاڵ.
هاوكات خۆردی ئالبای به‌رگریكاری ئیسپانیا، به باشترین یاریزانی یارییه‌كه ده‌ستنیشان كرا.
له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌مدا سوێد به 4 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه و سلۆڤاكیاش به 3 خاڵ له پله‌ی دووه‌مه.
یارییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌م زۆر قورس و هه‌ستیار ده‌بن، كاتێك ئیسپانیا و سلۆڤاكیا، سوێد و پۆڵه‌ندا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.