بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردن بۆ چۆنیه‌تیی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی مووچه، هۆكاره‌كانی جێبه‌جێ نه‌بوونی یاسای چاكسازی و یاسای بودجه‌ی عێراق، كه‌موكوڕی خاڵه سنوورییه‌كان و داهاتی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ، به ئاماده‌بوونی لایه‌نی پێوه‌ندیداری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 28ی حوزه‌یران، سامان ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ـی ڕگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ سه‌عات 11ی پێش نیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌یش، شه‌ش بڕگه له خۆ ده‌گرێت".
ئاشكرای كرد، "كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی چۆنیه‌تیی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی مووچه، هۆكاره‌كانی جێبه‌جێ نه‌بوونی یاسای چاكسازی و یاسای بودجه‌ی عێراق، كه‌موكوڕیی خاڵه سنوورییه‌كان و داهاتی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ ده‌بێت، به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نی پێوه‌ندیدار له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان."
ڕوونی كرده‌وه، "بڕگه‌ی یه‌كه‌م، پێك دێت له‌وه‌ی كه كاره‌كانی سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ درێژ بكرێته‌وه و هاوكات خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه و پێشنیازه یاسا بكرێت. له‌گه‌ڵ پرسی درێژكردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ."
ئاماژه‌ی كرد، "بڕیاره خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكانی هه‌مواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌مواری یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی له كه‌رتی تایبه‌ت و تێكه‌ڵاو، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ یاسای ره‌سمی پوولی عێراق ده‌كرێت."
له‌گه‌ڵ چه‌ندان ته‌وه‌ری تری پێشنیازكراوی یاسایی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.