وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی كاره‌بای زیاتر ده‌درێته قوتابخانه‌كان و هه‌ڵمه‌تێكی بڕینی سه‌رپێچی سه‌ركاره‌بایش له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ی ته‌مووز، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان وه‌زیری كاره‌با و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای هه‌ردوو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی به‌ڕێوه‌چووه. ئومێد ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی وه‌واره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با كراوه كه 45%ی بارگرانی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌بای كه‌م كردووه‌ته‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌رده‌وامه و هه‌ڵمه‌تێكی بڕینی زێده‌ڕۆی سه‌ر كاره‌بایش له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێ ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری كاره‌با گوتوویه‌تی، " بۆ ئه‌زموونه وه‌زارییه‌كانی قوتابییان، كاره‌بایه‌كی زۆرتر بدرێت به ئه‌و قوتابخانه و ناوه‌ندانه‌ی كه ئه‌زموونه‌كان تێیدا به‌ڕێوه ده‌چن".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه به‌بێ پێدانی نرخی كاره‌با، ناكرێ خزمه‌تگوزارییه‌كانی باشتر بكرێت و به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه كاره‌با بدرێته هاوبه‌شان.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێسته دۆخی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان ناجێگیره، به‌ڵام ئومێدی زۆر زۆر هه‌یه له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی پڕۆسه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك كێشه‌ی كاره‌با له كوردستان به‌كۆتا بێت.