خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی سلێمانی هۆكاری گرانبوونی نرخی مریشك ئاشكرا ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، 70%ی كێڵگه‌كانی هه‌رێم و عێراق له‌ناوچوون.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه نرخی مریشك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووی له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی كردووه و نرخی یه‌ك كیلۆ گۆشتی مریشكی سپی گه‌یشتووه‌ته چوار هه‌زار و 500 دینار و له هه‌ندێك شوێنیش نرخه‌كه جیاوازه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ی ته‌مووز، نازم عه‌بدوڵا خاوه‌نی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، گرانبوونی نرخی مریشك بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێشتر جووجكه‌یه‌ك به 35 سه‌نت بوو ئێسته بووه به 70 سه‌نت، هه‌ر ته‌نێكی عه‌له‌ف 50 دۆلاری تری چووه‌ته‌سه‌ر.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نرخی مریشك جێگیر بكات
داوایشی كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نرخی مریشك جێگیر بكات، بۆئه‌وه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیش پێوه‌ی پابه‌ندبن و هیچ لایه‌ك زیانی به‌رنه‌كه‌وێت.
به گوته‌ی خاوه‌نی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی سلێمانی، هۆكارێكی تری گرانبوونی مریشك بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه 70%ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ناوچوون، ئه‌مه‌یش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌وه.
وه‌ك نازم عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی پێدا، پێویسته وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له ڕێی ڤێته‌رنه‌رییه‌كانه‌وه ڤاكسین دابه‌ش بكات، چونكه ئێسته له هه‌رێمی كوردستان 20 جۆری ڤاكسین هه‌یه و ده‌بێت حكوومه‌ت یه‌ك جۆره ڤاكسین به‌سه‌ر كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان دابه‌ش بكات
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه هه‌وڵی هه‌رزانكردنه‌وه‌ی نرخی مریشك هه‌یه و ئه‌و نرخه‌ی ئێسته‌ی هه‌یه دوای جه‌ژن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا