به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك، به‌شێكی زۆر له هاوولاَتییانی سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن بۆ ئه‌م جه‌ژنه، وازیان له‌كڕینی هێناوه و هه‌ڵمه‌تی بایكۆتكردنیان راگه‌یاند.
عوسمان عه‌زیز دانیشتووی پێنجوێن، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی مریشك بۆ جه‌ژن نه‌متوانی مریشك بكڕم، چونكه له‌ناو پێنجوێن نرخی یه‌ك كیلۆی مریشك گه‌یشتۆته زیاتر له چوار هه‌زار و 500 دینار.
روونیشی كرده‌وه كه به به‌راورد به‌چه‌ند رۆژێكی كه‌م پێش جه‌ژن، كیلۆیه‌ك مریشك نرخه‌كه‌ی سێ هه‌زار بووه و زۆربه‌ی خه‌ڵك وایانزانی نرخه‌كه‌ی به‌رزتر نابێته‌وه، بۆیه ئه‌و كاته نه‌یانكڕی، ئێسته‌یش زۆربه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه نه‌یانكڕیوه و پشتیان به‌گۆشتی سوور به‌ستووه.
روونیشی كرده‌وه،، سالاَنی رابردوو، خه‌ڵكی مریشكی ده‌كڕی و گۆشتی قوربانی بۆ ده‌چوو، ئه‌مساڵ پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه.
سۆران محه‌مه‌د یه‌كێك له خاوه‌ن پڕۆژه‌ی كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی مریشك له پێنجوێن، بۆ "وشه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك نیگه‌رانی كردووین و ئه‌وه‌ش پێوه‌ندی هه‌یه، به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به‌دیناری عێراقی.
باسی له‌وه كرد كه زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانی به‌خێوكردنی جووجكه تا ده‌بێته مریشك زۆر گران بووه، هه‌روه‌ها ئێستا زۆربه‌ی خاوه‌ن كێَڵگه‌كانی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر به‌هۆی گه‌رماوه، ناتوانن زۆر مریشك به‌خێو بكه‌ن.
له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری نزیكه‌ی 40 كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر و مریشك هه‌یه، 19 دانه‌یان مۆڵه‌تی فه‌رمیان هه‌یه، رۆژانه له‌هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه نزیكه‌ی دوو هه‌زار مریشك ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
شارۆكه‌ی پێنجوێن، ده‌كه‌وێته دووری 96 كیلۆمه‌تری باكووری رۆژهه‌لاَتی پارێزگای سلێمانی، هاوولاَتییان له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك و زۆربه‌ی پێدوایستی و ماده خۆراكییه‌كانی رۆژانه‌یان نیگه‌رانن.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی