زۆربه‌ی كات ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ كێشی له‌شیان دابه‌زێنن، ئاگاداری سێ هه‌ڵه‌ی ژیانیان نین و به‌رده‌وام دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه، به‌مه‌یش دره‌نگتر كێشی له‌شیان داده‌به‌زێت. له‌وباره‌یه‌وه پسپۆڕێكی بواری خۆراك و كۆمه‌ڵ چه‌ندان زانیاری ده‌خاته ڕوو.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ی ته‌مووز، دكتۆر چرا كه‌مال پسپۆڕی بواری خۆراك و كۆمه‌ڵ، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، دابه‌زاندنی كێش ئێسته بابه‌تێكی سه‌ره‌كییه له‌ناو گه‌نجان، به‌تایبه‌ت به‌هۆی كه‌می جووڵه و زۆر خواردنی خۆراكی ناته‌ندروست و خۆراكی خێراوه، ئه‌مانه وایان كردووه كێشی له‌ش زۆر بێت و گه‌نجان له خۆیان بێزار بن، بۆیه چه‌ندان ڕێ ده‌گرنه‌به‌ر و به‌وه‌یش تووشی چه‌ندان هه‌ڵه‌ی باو ده‌بن.
ڕوونی كرده‌وه، سێ هه‌ڵه هه‌ن گه‌نجان له‌كاتی دابه‌زاندنی كێشی له‌شیان جێبه‌جێیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش خۆشووشتن ته‌نیا به ئاوی گه‌رم كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، له‌كاتی حه‌مامكردن بۆ دابه‌زاندنی كێش، ده‌بێت به ئاوی گه‌رم و سارد خۆت بشۆی و خۆشووشتنه‌كه‌یش له 10 خوله‌ك زیاتر نه‌بێت، به جۆرێك حه‌وت خوله‌ك به ئاوی گه‌رم و سێ خوله‌ك به ئاوی سارد، ئه‌مه‌یش هاوسه‌نگی له سوڕی خوێن دروست ده‌كات و چالاكتری ده‌كات.
ئاماژه‌ی كرد، شێلان له‌كاتی ماندووبوونی ماسولكه‌كان هه‌ڵه‌یه، به‌ڵكو ده‌بێ كه‌سه‌كه مه‌ساجی بۆ بكرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ساجكردن مێتابۆلیزم چالاك ده‌كات و یارمه‌تی ماسولكه‌كانی له‌ش ده‌دات پشوو وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها فشاری ده‌روونی كه‌سه‌كه‌یش كه‌م ده‌كاته‌وه و چاره‌سه‌ری كه‌مخه‌وییه‌كانیشی ده‌كات، به‌و هۆیانه‌وه خووه خراپه‌كان نامێنن و خووی ته‌ندروست و باشتر شوێنیان ده‌گرنه‌وه كه سوودیان ده‌بێت.
ئاشكرای كرد، خاڵی سێیه‌م كه وه‌ك هه‌ڵه‌یه‌كی باو گه‌نجان ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌یه كه پێویسته به‌رده‌وام فێری ئه‌وه ببن به سك هه‌ناسه بده‌ن نه‌ك به سینگ، ئه‌مه‌یش سك و كه‌مه‌ر ڕووبه‌ڕووی جووڵه ده‌كاته‌وه له‌كاتی دانیشتنیش، بۆیه وه‌ك وه‌رزشێكی به‌رده‌وامی لێ دێت، هه‌ناسه‌دان به سینگ تووشی ماندووییت ده‌كات.
دابه‌زاندنی كێشی له‌ش كارێكی ئاسان نییه، ڕه‌نگه زۆر هه‌وڵی دابه‌زاندنی كێشت دابێت، به‌ڵام ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بووبێت، به‌ڵام هه‌ندێك ته‌كنیك هه‌ن كه ئێمه نایانزانین و به‌گرنگی وه‌سفیان ناكه‌ین، ئه‌مانه‌یش ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش.