چۆن دەزانی رێژەی كۆلیسترۆلت بەرزە؟

:: PM:08:23:29/07/2021 ‌

كۆلیسترۆل، لەگەڵ ناوهێنانی خەڵكانێك هەست بە نیگەرانی دەكەن، ئەوكاتەیشی بەرزە ترس و دڵەڕاوكێ دروست دەكات، چونكە دوای خۆی چەندان جۆر نەخۆشی شاردووەتەوە، لەوانە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن، بۆیە پێویستە ئاگەداری رێژەكەی بی و ئاشنای نیشانەكانی بەرزبوونەوەی بیت.

كۆلیسترۆل لە خواردنەوە بۆمان دێت، جیا لەوەی جگەر دروستی دەكات و فەرمانی گرنگی هەیە، وەك بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەكانی ئیسترۆجین و تێستۆستیرۆن، بەڵام زیادبوونی رێژەكەی مەترسی تووشبوون بە نۆرەی دڵ زیاد دەكات، ئەوەی بابەتەكە ئاڵۆز دەكات، ئاشكرابوونی رێژەی بەرزی كۆلسترۆلە لە خوێندا، چونكە هیچ نیشانەیەك بۆ زانینی بەرزبوونەوەی نییە، جگە لە یەك نیشانە نەبێت.
بۆ خۆپاراستن سیستمێكی خۆراكی كەمچەوری پێڕەو بكە و گۆشت و بەرهەمەكانی شیر كەم بخۆ
ئەو نیشانە لەلایەن د. سیمۆن كینتۆن، راوێژكاری نەخۆشییەكانی دڵ لە سەنتەری نەخۆشییەكانی دڵ لە لەندەن باسی كردووە، وەك رۆژنامەی "ئێكسپرێس"ی بەریتانی بڵاوی كردەوە، ئەو پزیشكە دەڵێت، نیشانەكە بریتییە لە دەركەوتنی پەڵەی زەردباو بەناوی "لووی زەرد" لە دەوری چاوەكان، یان لەسەر پێست، ئەوە بەڵگەیەكی سەرەتاییە بۆ بەرزیی كۆلیسترۆل، چونكە خۆی بریتییە لە نیشتن و كۆبوونەوەی چەوری.

رۆژنامەكە لە ژمارەیەك پزیشكی شارەزای لە نەخۆشخانەی وینشستەر گواستەوە كە ئەو شوێنانەی زیاتر ئەو پەڵە زەردانەیان لێ دیار دەكەوێت، بریتییە لە باسك و جومگەكان و بەستەرەكان و ئەژنۆ و دەست و پێ و سمت، لای خۆیەوە كۆمەڵەی دڵی بەریتانی رێنوێی بەوانە دەكا كە بەدەست بەرزیی رێژەی كۆلیسترۆلەوە دەناڵێنن، بە پێڕەوكرنی سیستمێكی خۆراكی كەمچەوری و كەمكردنەوەی خواردنی گۆشت و كەرە و شیرەمەنی و زیاتر خواردنی دانەوێڵەی تەواو و سەوزە و پاقلەمەنی و میوە چەرەزات. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل