ڕۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه، كه له مه‌خموور و شنگال و كه‌ركووك و ناوچه‌كانی سلێمانی، سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌ستیان به جموجۆڵ و خۆ كۆكردنه‌وه كردووه و ده‌یانه‌وێ ئاگری فیتنه و دروستكردنی ئاڵۆزی له هه‌رێمی كوردستان بنێنه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" نووسیویه‌تی، كه به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی و نیگه‌رانی خۆیان نه‌شاردووه‌ته‌وه، له‌و جموجۆڵانه‌ی كه به‌م دواییه چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه‌ی كه هێزیان لێی هه‌یه ده‌ستیان پێكردووه، ئامانجیان دروستكردنی كێشه و بیانوودانه به ده‌ست توركیاوه، بۆ له‌شكركێشی زیاتر و داگیركردنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له پاریزگه‌ی كه‌ركووك بۆ ڕۆژنامه‌كه ڕایان گه‌یاندووه، كه جووڵه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا به فره‌وانی ده‌ستی پێكردووه، به به‌رده‌وامی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردمانیان ده‌كه‌ن.
دوای شكستی له دروستكردنی فیتنه له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مجاره خۆی ده‌یه‌وێ كێشه دروست بكات
فه‌رهاد كه‌ركووكی به‌رپرس له پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وباره‌وه گوتی، په‌كه‌كه له كه‌ركووك و شنگال و مه‌خموور و سلێمانیش ده‌ستی به جووڵه كردووه و خۆی كۆ ده‌كاته‌وه، ده‌یه‌وێ هه‌ژموون به‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنێت و ئه‌و شوێنانه‌ی به‌لای توركیاوه گرنگه، ئه‌وان لێی بڵاو ده‌بنه‌وه، تا توركیا به بیانووی په‌كه‌كه‌وه پێشڕه‌وی بكات و ناوچه‌كه وێران بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شارۆكه‌ی شنگال گوتی، جووڵه‌كانی په‌كه‌كه له شنگال تا قه‌ندیل درێژ بووه‌ته‌وه و له بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی و سه‌ربازگه‌كانیانه‌وه ده‌ستیان پێ كردووه، پێشبینی باشی لێ ناكرێ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به تایبه‌ت دۆخی شنگال زیاتر به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وان ئه‌جێندای ده‌ره‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و هۆكاری مانه‌وه‌ی شنگالن به وێرانی و نائاوه‌دانی، ئێسته‌یش شنگال بووه‌ته گه‌وره‌ترین گۆڕه‌پانی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری وڵاتانی ناوچه‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌یشی له ئاواره‌ییدا ماونه‌ته‌وه.
ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی په‌كه‌كه له جووڵه‌كردن به هێز و چه‌كدارانی و گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌كانی، له دوای چه‌ند هێرشێك دێ كه له ماوه‌ی ڕابردوو كردیانه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ده‌یانه‌وێ هه‌ڕه‌شه‌كانیان بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان چڕتر بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی كه فیتنه و ناكۆكی له ناوخۆی هه‌رێم دروست بكه‌ن.
نووری حه‌مه عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووكی هێزی پێشمه‌رگه گوتی، چه‌كدارانی په‌كه‌كه گۆڕه‌پانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له باكوری كوردستان جێهێشتووه و ده‌یانه‌وێ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن، ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكی سڤیل ده‌ده‌ن و باج و سه‌رانه‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن.
پێشمه‌رگه ئاماده‌یه بۆ به‌رگری له‌خۆكردن
به‌رپرسێكی هه‌رێمی كوردستان به ڕۆژنامه‌كه‌ی گوتووه، شه‌وی دووشه‌م له‌سه‌ر سێشه‌می ڕابردوو چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی پێشمه‌رگه له سنووری پاریزگه‌ی هه‌ولێر، سێ ڕۆژ پێش ئه‌وه‌یش له ناوچه‌ی مه‌تینی سنووری پارێزگه‌ی دهۆك به‌هه‌مانشێوه په‌لاماری پێشمه‌رگه‌یان دا، بۆیه هێزی پێشمه‌رگه بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی فه‌رمانی پێكراوه، چونكه جموجۆڵه‌كانی په‌كه‌كه نائاساییین و ده‌یانه‌وێ پێشمه‌رگه ڕابكێشنه ناو شه‌ڕه‌وه و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بكه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه كه ناوی له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌كه‌وه پارێزراوه، ده‌ڵێ: هێزی پێشمره‌گه ڕێوشوێنی پێویستی گرتووه‌ته‌به‌ر و هێلێ به‌رگری داناوه، چونكه مه‌ترسی هه‌یه په‌كه‌كه په‌لاماری پێشمه‌رگه بدات، هاوكات حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له به‌غدا كردووه، كه ئه‌و دۆسیه‌یه یه‌كلایی بكاته‌وه و هه‌نگاو بنێت، بۆ ده‌ركردنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له وڵات.