به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری ساڵایانه‌ی ئۆتۆمبێلیان كردووه و كاری ساخته‌یان كردووه، دوو كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی گیران و ئێسته لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
دوو كارمه‌نده‌كه‌ی هاتوچۆ، هه‌ستاون به گۆڕینی ساڵایانه و ده‌ستكاریكردنی پسووله له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی سلێمانیش ده‌ڵێت، وردبینی له پسوله‌ی ساڵێك ده‌كرێت و دواتر ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێن.
پێش ره‌وانه‌كردنیان بۆ دادگا، به‌لانی كه‌مه‌وه ده‌بێت وردبینی له پسوڵه‌ی ساڵێك بكرێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، 24ی ئاب، عه‌مید فه‌ره‌یدوون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و دوو كارمه‌نده‌ی هاتوچۆ كه گیراون ئێسته له ئه‌نجوومه‌نی لێكۆڵینه‌وه راگیراون به‌مه‌به‌ستی وردبینی و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌یان.
روونیشی كرده‌وه كه لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه، پێش ره‌وانه‌كردنیان بۆ دادگا، به‌لانی كه‌مه‌وه ده‌بێت وردبینی له پسوڵه‌ی ساڵێك بكرێت كه ئه‌وان كاریان تێدا كردووه.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و دوو كارمه‌نده له ره‌گه‌زی مێن، ته‌زویریان كردووه و ئه‌وه‌یش به‌پێی بڕیاری دادگا یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی رابردوو كارمه‌ندێكی تری هاتوچۆی سلێمانی به‌هۆی پسووله و مۆری ساخته‌وه ملیۆن دۆلار پاره‌ی به‌نایاسایی له شۆفێران وه‌رگرتبوو، دوای ئاشكرابوونی گیرا، هه‌روه‌ها له ساڵی رابردوو به‌هۆی دیارنه‌مانی سێ ملیار دیناری فه‌رمانگه‌ی جێبه‌جێكردنی سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری فه‌رمانگه‌كه به شه‌ش ساڵ زیندانی كران.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی