ئه‌مڕۆ زانكۆی دهۆك، سێیه‌م كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی خۆی ده‌به‌ستێت، بڕیاره كۆنفرانسه‌كه تایبه‌ت بێت به 60مین ساڵوه‌گه‌ڕی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول.
سێیه‌م كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی دهۆك، ڕۆژانی یه‌كشه‌م 12ی ئه‌یلوول و دووشه‌م 13ی ئه‌یلوول له هۆڵی كونفرانسه‌كان، به دروشمی (شۆڕشی ئه‌یلوول وه‌رچه‌رخانێك له مێژووی سیاسیی كوردیدا)، به بۆنه‌ی 60مین ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن به‌ڕێوه ده‌چێت.
كه‌مێك پێش ئێسته كاره‌كانی كۆنفرانسه‌كه ده‌ستی پێ كرد و دوو ڕۆژیش ده‌خایه‌نێت و چه‌ندان پانێل و توێژینه‌وه‌ی زانستی مێژوویی له كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌خرێنه‌ڕوو.
هاوكات له‌و كۆنفرانسه زانستییه‌دا چه‌ندان ڕه‌هه‌ندی جیاوازی مێژوویی له‌باره‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول به سه‌ركردایه‌تی مسته‌فا بارزانی نه‌مر ده‌خرێنه‌ڕوو، كه چۆن شۆڕشه‌كه سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر تاك به تاكی كورد داناوه.
شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول به ڕابه‌رایه‌تیی بارزانیی نه‌مر، گه‌وره‌ترین شۆڕشی سیاسی و چه‌كداری و سه‌رانسه‌ریی گه‌لی كوردستان بوو له پێناو مافه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ده‌نییه‌كانی گه‌لی كوردستان. شۆڕشی ئه‌یلوول ئیراده و بڕوابه‌خۆبوونی بۆ مرۆڤی كورد گه‌ڕانده‌وه، بوو به بنه‌مایه‌كی به‌هێزی سیاسی و فكری و جه‌ماوه‌ری بۆ خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان له دژی سته‌م و داگیركاری.