گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار ئۆتۆمبێلی بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه دابین كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13ی ئه‌یلوول، د.ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر دابینكردنی چوار ئۆتۆمبێل بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه.
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه ئۆتۆمبێله‌كان بریتیین له دوو ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن/ ئه‌مبوڵانس و
دوو ئۆتۆمبێلی خزمه‌تگوزاری/ پیكاب كه ئه‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانه له نه‌خۆشخانه و داوده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی رابردوو زیاتر له 10 ئۆتۆمبێلی تر له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه‌وه بۆ ئیداره‌ی راپه‌رین دابین كرا.