له 18ی ئهیلوول، تیمێكی نه‌شته‌رگه‌ریی نەخۆشییە گەورەکانی دڵ لە منداڵان و گەوران له ئه‌ڵمانیاوه، دێنه نه‌خۆشخانه‌ی CMCی هه‌ولێر، تیمه‌كه پێكهاتووه لە چەند پزیشکێکی ئەڵمانی کە لەلایەن پزیشكێكی كوردەوە سه‌رپه‌رشتیان دەکرێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی CMC بۆ ''وشه'' گوتی، ئه‌م تیمه له‌لایه‌ن پزیشكێكی كورده‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، پزیشكه كورده‌كه ناوی ''د. به‌همه‌ند ئیسماعیل زاده"یه کە بەرپرسی بەشی نەشتەرگەری دڵە لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا.
ئەو تیمە هه‌موو جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی دڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن
له‌باره‌ی ئه‌و تیمه‌ی دێنه نه‌خۆشخانه‌كه‌ی هه‌ولێر ئیڤان گوتی، ئه‌و تیمه‌ی دێنه نه‌خۆشخانه‌ی CMCی له هه‌ولێر، هه‌موو جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی دڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌ی كه پێشتر له هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش ئه‌نجام نه‌دراون.
ئەم تیمە بۆ ماوەی حەفتەیەک دەمێننەوە و تا ئێستەیش چەندان نەخۆش ناوی خۆیان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری تۆمار کردووە.