نوێنه‌ری قوتابیانی كورد و نێرده‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و په‌یمانگای ئه‌زهه‌ر له كۆماری میسری عه‌ره‌بی، چه‌ندان زانیاری له‌باره‌ی قوتابیانی كورد و كورسیی خوێندن له‌و وڵاته و پێوه‌ندییه‌كانی كورد و میسرییه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ئه‌یلوول، محه‌مه‌د یه‌حیا عه‌زیز له قوتابیانی كورد له ئه‌زهه‌ر و نوێنه‌ر و نێرده‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و په‌یمانگای ئه‌زهه‌ر له كۆماری میسری عه‌ره‌بی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كورد له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی پێوه‌ندی به‌هێزی هه‌یه، به‌ڵام میسری عه‌ره‌بی، زیاتر پێوه‌ندی قووڵی مێژوویی هه‌بووه له‌گه‌ل كورد، هه‌روه‌ها له ڕووی سیاسییه‌وه زیاتر ئه‌م پێوه‌ندییه به‌دیار كه‌وت له سه‌رده‌می سه‌رۆكی میسر جه‌مال عبدولناسر."
ڕوونی كرده‌وه، "زۆر له كوردان له پارێزگا جیاجیاكانی میسر ده‌ژین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه سه‌رخه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی میسرین، به‌ڵام پارێزه‌ری بنه‌چه‌كی كوردی خۆیانن تا ئێسته، بڵاوبوونه‌وه‌ی كورد به‌شێوازێكی به‌رفراوان له میسر، دوای ئازادكردنه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی ئیسلامی دێت بۆ ناوچه‌كانی كوردستان، بوون به به‌شێك له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی و پێكهاته‌یه‌كی گرنگ و سه‌ره‌كی شارستانیی ئیسلامی، به‌دیاریكراوی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیكردنی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی كه به‌شدار بوو له هێنان و هاتنی به لێشاوی كورد بۆ میسر، له پیاوانی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌ڕێوه‌بردن و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان و سه‌رباز و بازرگان و بگره تا قوتابیانی زانست له مزگه‌وتی ئه‌زهه‌ر."
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "ده‌ستپێكردنی به‌مدواییه‌ی چوونی قوتابیانی كورد بۆ میسر به‌تایبه‌تی زانكۆی ئه‌زهه‌ر، پاش ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان دێت بۆ كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای ئه‌زهه‌ر له هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2008 له پارێزگای هه‌ولێر، سه‌ربه زانكۆی ئه‌زهه‌ر له كۆماری میسری عه‌ره‌بی بۆ خوێندنی پرۆگرام و وانه شه‌رعییه‌كان و زانسته ئیسلامییه‌كان، هه‌روه‌ها به یه‌كه‌م په‌یمانگا داده‌نرێت له سه‌رانسه‌ری عێراق كه سه‌ربه زانكۆی ئه‌زهه‌ری میسری بێت."
ئاماژه‌ی دا، "خوێندن له په‌یمانگای ئه‌زهه‌ر له هه‌ولێر شه‌ش ساڵه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریا كه یه‌كسانه بۆ پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی، پاشان قوتابی سه‌رپشكه له‌وه‌ی خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات له زانكۆی ئه‌زهه‌ر له میسر، یان درێژه‌دان به خوێندنی له چه‌ند زانكۆ و په‌یمانگایه‌ك له ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌گه‌ری درێژه‌پێدانی قوتابی له زانكۆكانی ئه‌زهه‌ر له میسر، گشت خه‌رجییه‌كانی زانكۆ و نیشته‌جێبوون و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له ئه‌ستۆی ئه‌زهه‌ر ده‌بێت".
شایانی باسه كه شێخی ئه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د ته‌یب، ساڵانه 25 كورسیی خوێندنی به‌خشیوه به په‌یمانگای ئه‌زهه‌ر له هه‌ولێر.
وه‌ك چۆن محه‌مه‌د یه‌حیا عه‌زیز نوێنه‌ری قوتابیانی كورد له ئه‌زهه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ژماره‌ی ده‌رچووانی قوتابیانی كورد له په‌یمانگای ئه‌زهه‌ر له هه‌ولێر، ئێسته درێژه به‌خوێندنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن له زانكۆی ئه‌زهه‌ر له میسر، ژماره‌یان زیاتر له 70 قوتابییه له زانكۆكان و خوێندنی باڵا.
"قوتابیانی كورد به‌شدارن له دانیشتنه زانستییه‌كان و پێشبڕكێ و فێستیڤاڵه زانستی و هونه‌رییه‌كان، له پاڵ خوێندنه ئه‌كادیمییه‌كانیان." محه‌مه‌د یه‌حیا وای گوت.
محه‌مه‌د یه‌حیا عه‌زیز له ساڵی 1997 له شاره‌دێی ڕزگاری (تۆپزاوه) له هه‌ولێر له دایك بووه، ده‌رچووی په‌یمانگای ئه‌زهه‌ره له هه‌ولێر و ده‌رچووی زانكۆی زانسته ئیسلامییه‌كان و یاسایه له ئه‌زهه‌ر له میسر، ئێسته وه‌ك نوێنه‌ر و نێرده‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و په‌یمانگای ئه‌زهه‌ر له ئه‌زهه‌ر له میسر كار ده‌كات. له چه‌ندان كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی به‌شدار بووه له‌وانه: كۆنفرانسی ئه‌زهه‌ری جیهانی بۆ سه‌رخستنی قودس – كۆنفرانسی ئه‌زهه‌ری جیهانی بۆ نوێگه‌ری له فیكری ئیسلامی، چه‌ند سه‌ردانێكی فه‌رمی هه‌بووه له ڕابردوودا بۆ لای شێخی ئه‌زهه‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یب.