له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان زیاتر له ملیارێك و 500 ملیۆن دینار بۆ سنووری رواندز دابین كرا و به‌ردی بناغه‌ی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه دانرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگا و له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر، به‌گوژمه‌ی ملیارێك و پێنج سه‌د ملیۆن دینار، له سنووری ڕه‌واندز ده‌ست به ئه‌نجامدانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی كراوه.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته خزمه‌تگوزارییه‌ی كه حكوومه‌ت ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌حمه‌د قادر قایمقامی رواندز به "وشه"ی گوت، 450 ملیۆن و 206 هه‌زار و له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ڕێوره‌سمێكدا به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی كۆنكرێتكردنی شه‌قامه ناوخۆییه‌كان له ڕواندز و نۆژه‌نكردنه‌وه و كۆنكریتكردنی چه‌ند شه‌قامێكی لاوه‌كی له سنووری ناحییه‌ی وه‌رتێ دانرا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رای گه‌یاند، له‌ژێر ڕاسپارده‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامانجامان ئه‌وه‌یه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا خزمه‌تگوزاریی بگه‌یه‌نین به‌سه‌رجه‌م سنوروه‌كان.