شه‌قیقه نه‌خۆشییه‌كی باوه و بریتییه له سه‌رئێشه‌ی درێژخایه‌ن كه ناو به‌ناو سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌زۆری یه‌ك لای سه‌ر ده‌گرێته‌وه و ئازار له لایه‌كی سه‌ر دروست ده‌كات. له‌باره‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه خه‌ڵك پرسیاریان كردووه كه كێ تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بێت؟
له وه‌ڵامدا د. سه‌عد سعوود محه‌مه‌د پسپۆڕی هه‌ناوی مێشك و ده‌مار، بۆ ''وشه'' گوتی، هه‌موو ته‌مه‌نێك دووچاری نه‌خۆشیی شه‌قیقه ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ری تووشبوونی به‌و نه‌خۆشییه هه‌یه، ته‌مه‌نێكی دیاریكراو بۆ شه‌قیقه نییه و ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه ده‌بن.
بەگوێرەی توێژینەوەکان دەرکەوتوون هەموو کەس ئەگەری هەیە تووشی شەقیقە ببێتەوە
ئه‌م پزیشهكه ئه‌وه‌یشی گوت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، سه‌لمێنراوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 35 بۆ 40 ساڵه، زیاتر تووشی شه‌قیقه ده‌بن، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كه خه‌مڵێنراوه و 100% جێگیر نه‌كراوه.
هۆشیاریی ده‌دات كه خۆت بپارێزی له‌م نه‌خۆشییه نه‌ك تووش بیت، چونكه چاره‌سه‌رێكی دیاریكراوی نییه كه بتوانین ئه‌م نه‌خۆشییه بنبڕ بكه‌ین و نه‌مێنێت، بۆیه باشتره ئه‌م كارانه ئه‌نجام بده‌یت. خۆت دوور بخه‌ره‌وه له ده‌نگی به‌رز، به كه‌مترین شێوه هێدفۆن به‌كار بێنه، خۆت له خواردنه‌وه‌ی قاوه و خواردنه‌وه كحوولییه‌كان دوور بكه‌ره‌وه''، ئه‌مانه چه‌ند ڕێیهكن بۆ خۆپاراستن.