تیمێكی هاوبه‌شی سینه‌ماكار و فیلمسازانی عه‌ره‌ب خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی زنجیره درامایه‌كن به ناوی "شه‌وی كه‌وتن" كه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دیمه‌نه‌كانی تۆمار ده‌كرێن و كۆمپانیای "بلا حدود" بۆ به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری و سینه‌مایی به‌رهه‌مهێنه‌رییه‌تی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی له داهاتوویه‌كی نزیك په‌خش بكرێت.
دراماكه باس له سێ چیرۆك ده‌كات كه له دوای كه‌وتنی مووسڵ و هاتنی داعش بۆ عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و تیرۆریستانه ڕوویداوه، سیناریۆكه‌ی له‌لایه‌ن سیناریستی میسڕی مه‌جدی سابر نووسراوه و ناجی ته‌عمی ده‌رهێنه‌ری سووری ده‌رهێنه‌ریه‌تی، هاوكات ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌كته‌ره دیاره‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شداریان له زنجیره دراماكه كردووه، هه‌ره‌یك له باسم یاخور، میلاد یوسف كه‌ندا حه‌نا، محه‌مه‌د قه‌نووع، تارق قه‌هوه‌چی له سووریا، سه‌با موباره‌ك له ئوردن، تارق لوتفی، ئه‌حمه‌د سه‌یام، نورهان عه‌بدولڕه‌حمان له میسڕ، زولفه‌قار خزر، حه‌سه‌ن هادی، به‌هاء خیون، سه‌مه‌ر محه‌مه‌د، رهام ئه‌لبه‌یاتی، كادی ئه‌لقه‌یسی، رۆكیان ئه‌لوادی، محه‌مه‌د یوزباكی، ساره ئۆس له عێراق.
ئه‌و ڕووداوانه‌ی له زنجیره
دراماكه بوونیان هه‌یه، به واقیعی له ساڵانی نێوان 2014 تا 2017 له مووسڵ ڕوویان داوه، واته له‌و ماوه‌یه‌ی كه مووسڵ له ژێر ده‌ستی داگیركاری تیرۆریستانی داعش بوو، مه‌رگه‌سات و كاره‌ساته‌كان ده‌خاته ڕوو، كه خه‌ڵكی مووسڵ له‌و ماوه‌یه تێیدا ژیاون، دواتریش چۆنیه‌تی ڕزگاركردنی مووسڵ له ده‌ست ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق ده‌خاته به‌رباس.
دیارترین ئه‌كته‌ره‌كانی عێراق و سووریا و میسڕ و ئوردن له دراماكه به‌شدارن
مه‌جدی سابر سیناریستی دراماكه ده‌ڵێ، له ڕێی ئه‌و درامایه یاری و پیلانه‌كانی تیرۆر و توندڕۆكان به وردی ده‌خه‌ینه ڕوو و به جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی ده‌ناسێنین، به‌شی زۆری دراماكه له هه‌ولێر وێنه‌ی ده‌گیرێت و هه‌ندێك له دیمه‌نه‌كانیش له سووریا و میسڕ و چه‌ند وڵاتێكی تر ده‌بن.
میلاد یوسف كه وه‌ك ئه‌كته‌ر له دراماكه به‌شداری كردووه و ڕۆڵی سه‌میر ده‌گێڕێت، كه گه‌نجێكی خه‌ڵكی مووسڵه و به‌ر له هاتنی داعش و گرتنی شاره‌كه كه‌سایه‌تییه‌كی ئاسایی بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساتانه‌وه تووشی جۆره كێشه‌ی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی ده‌بێته‌وه.
زیاتر گوتی، سه‌میر ژیانی لێ سه‌راوژێر ده‌بێ و ڕاست و هه‌ڵه له یه‌كتر جیا ناكاته‌وه، بۆیه دواجار ده‌چێته ڕیزه‌كانی ئه‌و گرووپه، به‌هۆی باوه‌ڕبوونی به ئاین و پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی ئاینه‌كه‌ی، به‌ڵام دوای چوونه ناو گرووپه‌كه و قووڵبوونه‌وه له كاره‌كانی، به ته‌واوی ئه‌وه‌ی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، كه زۆرترین درۆی له‌گه‌ڵ كراوه و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه، بۆیه بڕیار ده‌دات ڕیزه‌كانی ئه‌وان جێ بهێڵت و یارمه‌تی هێزه‌كانی عێراق بدات، تا شاره‌كه‌یان ڕزگار بكه‌نه‌وه.
یوسف به زاراوه‌ی عه‌ره‌بی عێراقی له‌و زنجیره‌یه قسه ده‌كات، وه‌كخۆی ده‌ڵێ، له سه‌ره‌تا به‌لایه‌وه قورس بوو و له‌و بڕوایه‌دابوو ناتوانێ به ته‌واوی ئه‌دای ڕۆڵه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام دوای چه‌ندان دانیشتن و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رانی عێراق و به‌كاربردنی زاراوه‌ی عه‌ره‌بی عێراق، توانیم به‌سه‌ریدا زاڵ بم.
وه‌ك یوسف باسی لێوه ده‌كات، له دراماكه زۆربه‌ی كاره‌كان و ئه‌كته‌كانی له‌گه‌ڵ خانمه ئه‌كته‌ری عێراقی كادی ئه‌لقه‌یسییه، كه ڕۆڵی خوشكی سه‌میر ده‌گێڕێت له دراماكه و به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه ڕووی له مووسڵ كرد، خوێندنی زانكۆی له ده‌ست ده‌چێ و تووشی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بێته‌وه.
زۆربه‌ی دیمه‌نه‌كانی له هه‌ولێر ده‌گیرێ و باس له كاره‌ساتی كه‌وتنی مووسڵ و مه‌ینه‌تی خه‌ڵكی پارێزگه‌كه ده‌كات
له‌لایه‌كی تره‌وه كادی ئه‌لقه‌یسی خاتوونه ئه‌كته‌ری عێراقی وێنه‌یه‌كی ساتی تۆماركردنی دراماكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كۆمپانیای بلا حدود زنجیره دراماه‌ی شه‌وی كه‌وتن به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه به‌رهه‌مێكی درامی عێراق - عه‌ره‌بی مه‌زنه، له‌و درامایه‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی سووری میلاد یوسف ڕۆڵێكی جیاواز ده‌گێڕم، چاوه‌ڕوانمان بن.
تورین قاسم ئه‌كته‌ری سووریش ئاماژه‌ی داوه، كه له‌و زنجیره درامایه ڕۆڵی كچێكی ئێزیدی ڕفێنراو ده‌گێڕم، كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ڕفێنراوه و سته‌می زۆری لێ ده‌كرێ، كه ئه‌مه‌یش به واقیعی به‌سه‌ر ئێزدییه‌كان له 2014 هات.
تارق لوتفی ئه‌كته‌ری ناوداری میسڕی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه ته‌واوی دیمه‌نه‌كانی دراماكه تا 20ی ئه‌م مانگه تۆمار ده‌كرێن، كه به‌شی ڕه‌های دیمه‌نه‌كانیش له شاری هه‌ولێره.