مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی پڕۆژه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دهۆكی كرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له نزیكه‌وه شوێنی پڕۆژه‌كه و نه‌خشه و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجییه و ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆك و به‌ستنه‌وه‌ی به پارێزگاكانی تری هه‌رێم و عێراق و ئالوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه ده‌كات.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوای پێداچوونه‌وه و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری پێویست، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ده‌كرێته‌وه.
ده‌قی گوته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه:
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
هاتووینه‌ته ئێره بۆ سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی دهۆك له قه‌زای سێمێل، كه له كابینه‌كانی پێشتر بڕیار درابوو ئه‌م فرۆكه‌خانه‌یه دروست بكرێت و بڕێك بودجه‌شی بۆ ته‌رخانكرابوو، كارێكی كه‌میشی له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر قه‌یرانی ئابووری نه‌توانرا ته‌واو بكرێت.
سه‌ردانی ئێمه ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه‌یه ، پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌م پڕۆژه‌یه و به‌و گرێبه‌ستانه‌ی كراون بكه‌ین، تا جارێكی دیكه ده‌ست بكه‌ینه‌وه به دروستكردنی ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه، كه گرنگه بۆ دهۆك و ده‌ورووبه‌ریش.
ئه‌گه‌ر خودا هاوكار بێت دوای دیراسه‌كردنێكی جددی كه ده‌ستی پێكردووه، پڕۆژه‌كه ئاماده ده‌كه‌ین ،تا ئه‌م فرۆكه‌خانه‌یه به زووترین كات ده‌ست به‌كاربێت و بنیات بنرێت.
بۆیه حه‌زمكرد، هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستان و به تایبه‌ت دانیشتووانی دهۆك ئاگادار بكه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر خودا هاوكار بێت، ده‌ست به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه ده‌كه‌ین، كه پێداچوونه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌ره‌و كۆتایی چوون و ڕه‌نگه هه‌ندێك گۆڕانكاریشی تێدا بكرێت، به‌ڵام هه‌ركات ئاماده بوو، دواتر موژده‌ی ده‌ستپێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌تان له ماوه‌یه‌كی نزیكدا پێ ده‌ده‌ین .
هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن.