پارتی دیموكراتی كوردستان كه له سه‌ر ئاستی دنیا حیسابی بۆ كراوه و ته‌واوی ئه‌و شاندانه‌ی دێنه هه‌رێمی كوردستان به‌بێ بینینی سه‌رۆك بارزانی و به‌رپرسانی تری پارتی ناگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام وه‌ك چاودێرێكی سیاسیی ده‌ڵێ، ئه‌و پێگه به هێزه‌ی پارتی لایه‌نه‌كانی نیگه‌ران كردووه.
دوای گوتاری نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه رای گه‌یاندبوو، پارتی تاكه حزبه كه له‌سه‌ر ئاستی دنیا و عێراق و ھه‌رێم حیسابی بۆ ده‌كرێت، لایه‌نێكی سیاسیی رقی خۆی هه‌ڵرشت و پێیان وایه پێویسته ئه‌و لایه‌نه‌یش به‌و شێوه‌یه حیسابیان بۆ بكرێ.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" له ماوه‌ی نۆ مانگی رابردووی ئه‌مساڵ زیاتر له 40 شاندی دیپلۆماسیی هاتوونه‌ته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه كه له‌ناو ئه‌و شاندانه‌دا پاپای ڤاتیكان و سه‌رۆكی فڕه‌نسی بوونیان هه‌بووه.
پارتی وه‌ك هێزێكی حیساب بۆ كرا‌و له‌سه‌ر ئاستی دنیا حزبه‌كانی تری تێپه‌ڕاندووه
له‌وباره‌یه‌وه هێمن هه‌ورامی له‌بانگه‌شه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ پارتی له قه‌ڵادزێ به ڕوونی ئه‌وه‌ی گوت، كه هاتنی ئه‌و هه‌موو شانده بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌وه هێمای حیساب بۆ كردنی پارتییه و هیچ به‌ڵگه‌ی تری ناوێ.
له به‌رانبه‌ردا ئامانج عه‌لی چاودێری سیاسیی، بۆ "وشه" گوتی، پارتی وه‌ك هێزێكی حیساب بۆ كرا‌و له‌سه‌ر ئاستی دنیا حزبه‌كانی تری تێپه‌ڕاندووه و ناكرێ هه‌ندێكی حزبی تر خۆیان به پارتی به‌روارد بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پێگه‌ی پارتی له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه ئێسته گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی به‌رز و سه‌رۆكی وڵاتان سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن كه ئه‌وه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه.