به‌رێوه‌به‌ری بانكی سه‌یدسادق روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه ده‌دات كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بووه‌ته‌وه و گوایه ده‌رگای بانكه‌كه‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه و پاره به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو بردراوه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌مڕۆ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه لیژنه‌یه‌كی وه‌رگرتنی مووچه له بانكی سه‌یدسادق تۆماریان كردووه و تیایدا نیگه‌رانن كه ده‌رگای بانكه‌كه ناكرێته‌وه و ناچارن فه‌رده‌ی پاره‌كان به‌سه‌ر ده‌رگادا ببه‌نه ده‌ره‌وه.
ئه‌و سێ كه‌سه‌ی كه گرته ڤیدیۆیه‌كه‌یان تۆمار كردووه لیژنه‌ی وه‌رگرتنی مووچه‌ن بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی سنووره‌كه.
رۆژانی شه‌موو ته‌نیا پێنج فه‌رمانبه‌ر له بانكه‌كه‌دا ده‌وام ده‌كه‌ن
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڵێن ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری بانكی سه‌یدسادق، به "وشه" گوت، رۆژانی شه‌موو ته‌نیا پێنج فه‌رمانبه‌ر له بانكه‌كه‌دا ده‌وام ده‌كه‌ن و هیچ كه‌سێك له كارگوزاره‌كان له ده‌وام نه‌بوون، بۆیه هه‌موو ده‌رگاكان نه‌كراوه‌ته‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه ده‌رگای سه‌ره‌كی بانكه‌كه بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌ك كراوه‌یه و ئه‌و لیژنه‌یه‌ش هه‌ر به‌و ده‌رگایه هاتوونه‌ته ژووره‌وه كه كرابوویه‌وه، به‌ڵام دواتر له‌و ده‌رگایه‌وه رۆیشتوون " كه نازانم مه‌به‌ستیان له‌و كاره چییه!؟".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، ئه‌گه‌ر تۆمار كردن و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه سووكایه‌تی بێت به فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و بانكه ئه‌وه سووكایه‌تیه به دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم. ئه‌و ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی یه‌كێتییه".
هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتاره سكاڵای تۆمار كردووه و له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می فه‌رمانبه‌رانی بانكه‌كه‌یش كه ئاگه‌داری ئه‌و كاره بوون لێپرسینه‌وه كراوه.
سه‌یدسادق/ ئاسان محه‌مه‌د