وه‌زیری هه‌واڵگری ئێران ئیسماعیل خه‌تیب پێشتر دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه له‌م دواییه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشوونه‌ته ڕێككه‌وتن، بۆ داماڵینی چه‌ك له حزبه كوردییه‌كانی ئێران كه ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانن و له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، به‌رپرسانی عێراقیش خۆیان له قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌دزنه‌وه و شاره‌زایانیش نایشارنه‌وه، كه حكوومه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و توندڕۆكانی ئێران هه‌وڵده‌ده‌ن به ته‌واوی به‌رهه‌ڵستكارانی ئێران له هه‌موو شوێنێك سه‌ركووت بكه‌ن.
ئیسماعیل خه‌یتب له لێدوانه‌كه‌ی بۆ ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی گوتی، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ست به داماڵینی چه‌ك له‌و گرووپانه ده‌كه‌ین كه دژایه‌تی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن و له هه‌رێمی كوردستانی عێراق گیرساونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌مه له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتووینه‌ته ڕێككه‌وتن و له نزیكترین كاتدا پرۆسه‌ی داماڵینی چه‌ك له‌و گرووپانه ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌و قسانه‌ی وه‌زیره ئێرانییه‌كه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدای به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا، به پێچه‌وانه‌وه زۆربه‌یشیان قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ن و خۆیان له باسكردنی بوونی ڕێككه‌وتن له نێوان به‌غدا و تاران له‌باره‌ی پرۆسه‌یه‌كی له‌مجۆره به دوور ده‌گرن، ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی بۆردمانی لایه‌نی ئێرانی بۆ دیوی ناوه‌وه‌ی سنووری عێراق له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به بیانووی بۆردمانكردنی پێشمه‌رگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی لایه‌نی عێراقی له‌سه‌ر بوونی ڕێككه‌وتنێكی له‌مجۆره ماڵپه‌ڕی "
عربی 21" پێوه‌ندی به چه‌ندان به‌رپرسی عێراق كردووه، به‌ڵام سه‌رجه‌میان وه‌ڵامێكی ڕوونی ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری هه‌واڵگری ئێرانیان نه‌داوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌وباره‌وه به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌و بابه‌ته پێوه‌سته به لایه‌نی ته‌ناهییه‌وه، چونكه ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێرانیش كه لێدوانێكی له‌مجۆره‌ی داوه، له سلكی ته‌ناهی و ئاسایشه، بۆیه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هیچ وه‌ڵامێكی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌سته به لایه‌نی سه‌ربازی و ته‌ناهییه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه لیوا ته‌حسین خه‌فاجی گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق كه باڵاترین دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه، له‌سه‌ر هه‌مان پرس گوتی، ئه‌مه گرفتێكی سیاسییه و هیچ پێوه‌ندی به فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان نییه. له‌وانه‌یه گوته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق وه‌ڵامێكی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌بێ و بتوانێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكات.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بییه هه‌وڵی زۆری داوه كه لیوا یه‌حیا ڕه‌سوول گوته‌بێژ به ناوی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق وه‌ربگرێ و زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان به‌غدا و تاران ده‌ست بكه‌وێ، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه كه لیوا یه‌حیا ڕه‌سوول ده‌ست بخات و لێدوانی لێ وه‌ربگرێت.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی عێراقیش كه لێدوانیان لێ وه‌رگیراوه، سه‌رجه‌میان بوونی ڕێككه‌وتنێكی له‌مجۆره‌یان ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه و ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ، كه هه‌ر یه‌كه‌یان به بیانووێك خۆی له‌سه‌ر قسه‌كردن له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه دزیوه‌ته‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ "عربی 21" گوتی، تا ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ بڕیار و زانیارییه‌كی له‌مجۆره‌مان له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكی حكوومی و فه‌رمی له به‌غدا پێ نه‌گه‌یشتووه، كه باس له ڕێككه‌وتنێكی له‌م شێوه‌یه بكه‌ن.
له‌وباره موئیه‌د جحێشی پسپۆری ته‌ناهی عێراق ڕای گه‌یاند، كه لێدوانی به‌رپرسانی ئێران له دوای هاتنه سه‌ر حوكمی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی به ته‌واوی توند بووه و به ڕوونی هه‌ست به‌وه ده‌كرێ، كه هه‌وڵی گرژكردنی پێوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌ده‌ن.
زیاتر گوتی، ئه‌م لێدوانه و قسه تونده‌كانی تری به‌رپرسانی ئێران دژ به هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كۆماری ئیسلامی له عێراق په‌یامێكه دوو خوێندنه‌وه‌ی جیاواز هه‌ڵده‌گرێت، یه‌كه‌میان په‌یامێكه بۆ ناوخۆی ئێران و ئێرانییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئێران به گشتی، كه حكوومه‌تی ئێسته كه توندڕۆكان سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن، هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئۆپۆزسیۆن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌كات و هیچ سڵیان لێ ناكاته‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش پێوه‌سته به عێراقه‌وه و نیشانه و ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دا، كه تاران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ئه‌و پرسه‌یان خستووه‌ته به‌رباس و گفتوگۆ و تا ئێسته یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێرانییه‌كان ده‌یانه‌وێ خێرایی له‌سه‌ر گفتوگۆكان دروست بكه‌ن و بیكه‌ن به ئه‌مری واقیعێك و عێراق بخه‌نه ژێر ئه‌و باره‌وه.