فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا "یوێفا" ئه‌و سكاڵایه‌ی كێشایه‌وه، كه دژی یانه‌كانی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا و یوڤێنتوس سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانیه‌تیی سوپه‌رلیگ، به‌رزی كردبووه‌وه.
فیدراسیۆنی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی ئه‌یلول له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رای گه‌یاند "دوای راگرتنی رێوشوێنه‌كان دژی یانه‌كانی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا و یوڤێنتوس له بابه‌تی پێوه‌ست به پێشێلكردنی چوارچێوه‌ی یاسایی فیدراسیۆنی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێ له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانیه‌تیی سوپه‌رلیگ، ده‌سته‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سه‌ر به فیدراسیۆنی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، رێوشوێن و سكاڵاكان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هیچ رێوشوێنێك ناگیرێته‌به‌ر".
به‌م شێوه‌یه ئالێكسانده‌ر چێڤیرین سه‌رۆكی یوێفا، هاته ژێرباری دادگای مه‌درید، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له سزای دارایی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یاسا به دوور بگرێت، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر سكاڵایان دژی ئه‌و یانانه‌ی باسكراون، به‌رز كردبووه‌وه.
دادگای مه‌درید له رۆژانی رابردوو رای گه‌یاند، ئه‌و رێوشوێن و سزایانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌م سێ یانه‌یه گیراوه‌ته‌به‌ر، نایاساییه و پێویسته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، چونكه دژی پره‌نسیپی مافی ركابه‌رییه.
هاوكات ئه‌و نۆ یانه‌یه‌ی پێشتر بڕیاری به‌شداریكردنیان له سوپه‌رلیگ دابوو، كه دواتر كشانه‌وه، ئه‌وانیش سوود له‌م بڕیاره وه‌رده‌گرن و هیچ سزایه‌كیان ده‌رهه‌ق جێبه‌جێ ناكرێت، كه پێشتر بڕیاری ئه‌وه هه‌بوو 5%ی داهاتی په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنیی یارییه‌كانیان لێ ببڕن.
له به‌هاری رابردوو پرۆژه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیی سوپه‌رلیگ به سه‌ركردایه‌تی یانه‌كانی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا و یوڤێنتوس راگه‌یاندرا، كه وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بوو بۆ چامپیۆنزلیگ، به‌ڵام دواتر پرۆژه‌كه سه‌ری نه‌گرت و هه‌ڵپه‌سێردرا.