یانه‌ی ریال مه‌درید پلانی هه‌یه له‌م ماوه‌یه‌دا یاریزانێك بگوازێته‌وه ریزه‌كانی و پاره‌یه‌كی ئه‌وتۆشی ناچێت.
یانه‌ی شاهانه به هیوای ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی داهاتوودا چه‌ند گرێبه‌ستێك ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی به‌هێز بكاته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر سه‌كۆی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی ئێلچرینگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا ئاشكرای كرد، سێرجی ئۆریێی یاریزانی كۆتدیڤواری، یاریزانی پێشووی یانه‌ی تۆتێنهام بووه‌ته جێی بایه‌خی یانه‌ی ریال مه‌درید و تیپه‌كه ده‌یه‌وێت بیباته ریزه‌كانییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، یاریزانه‌كه‌ش حه‌ز ده‌كات پێوه‌ندیی به ریال مه‌دریده‌وه بكات.
ریال مه‌درید هه‌ر كاتێك بیه‌وێت، ده‌توانێت سێرج ئۆریێ بباته ریزه‌كانییه‌وه، به تایبه‌تی كه یاریزانه‌كه له هاوینی رابردووه‌وه ئازاده و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك نییه، دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتێنهام به ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوولا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بۆیه ئێسته ریال مه‌درید به پێدانی ته‌نیا مووچه، ده‌توانێت یاریزانه‌كه بباته ریزه‌كانییه‌وه.